دوای ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی یەک بە یەک میرنشینە کوردیەکانی ھەڵوەشاندەوە لەسەدەی نۆزدە و بە دیاریکراوی تا ساڵی ١٨٥٠، ھەموو میرنشینەكان له ناوبران و ڕاستەوخۆ لکێنران بە ویلایەت و یەکە کارگێڕیەکانی نزیک خۆیان و لەوێشەوە بۆ دەرباری سوڵتان. چیدی میر و ئاغا و دەرەبەگ ئەو ڕۆڵ و پێگەیان نەماو بەشێکیان ئاوارەی ناوچەکانی تر بون، بۆ نمونە بنەماڵەی بابان وەک ئاردی ناو دڕک بە دونیادا بڵاوبونەوەو بۆ ھەمیشە ماڵئاواییان لە سلێمانی کرد له كوردستانی بنده‌ستی ئێرانیش میرنشینی ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵوه‌شایه‌وه له قۆناغێكی دواتردا.
لێره‌وه بۆشایی هێز و ده‌سه‌ڵات دروست بوو له كوردستاندا، دوای ده‌یانساڵ له ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی خه‌ڵك هێشتا ڕانههاتبون به سیسته‌می نوێ و ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه ڕویدابوو قه‌ڵسی كردبون، ئه‌وه‌ش له وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی نالی‌دا له لایه‌ن سالمه‌وه به ڕونی دیاره كه خه‌ڵك چه‌ند بێزاربون له حوكمی ڕاسته‌وخۆی تور‌كان له شاری سلێمانیدا. یان له شوێنێكی تردا كه به‌هۆی بڕینه‌وه‌ی داری شێخ عه‌باس له لایه‌ن ئۆردوی توركه‌وه شاعیر وتویه‌تی (ڕۆمی ئه‌وه‌نده شومن له شه‌خسیش ده‌ده‌ن زه‌ره‌ر). به گشتی ئه‌و بۆشاییه سیاسیه وای كرد كه چینێكی تر ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن و بێنه پێشه‌وه ئه‌ویش شێخه‌كان بوون.
دیاره شێخایه‌تی و ئه‌هلی ته‌سه‌وف له كوردستاندا ڕهگوڕێشهیهكی كۆنتری هه‌یه به تایبه‌ت له ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده باشوری كوردستان و به دیاریكراویش شاری سلێمانی بوه‌ته سه‌نته‌ری ململانێی ته‌ریقه‌تی تازه‌ی نه‌قشی و ململانێی له‌گه‌ڵ ته‌ریقه‌ی كۆنی قادری. ئه‌وه‌ش سه‌رئه‌نجام به كۆچی مه‌ولانا خالید بۆ ده‌ره‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی بنكه‌ی نهقشیهكان له سلێمانیه‌وه بۆ هه‌ورامان كۆتایی پێهات. ته‌ریقه‌ی قادری و خانه‌واده‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ بونه ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه‌ی شاری سلێمانی ومزگه‌وتی گه‌وره بوه په‌ناگه‌ی هه‌زاران ده‌روێش و مورید و خه‌ڵكانی بێنه‌وا. ئاشكراشه عوسمانیه‌كان و شه‌خسی سوڵتانیش پشتگیری ئه‌و ڕه‌وته‌یان ده‌كرد و میدالی ڕێزلێنان و هاوكاری ماددی پێده‌به‌خشین و ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ییشی پێدان.
لێره‌وه شێخه‌كان شوێنی میره‌كانیان گرته‌وه‌و یه‌كه‌م شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی كوردیی له لایه‌ن شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری له شه‌مزینانه‌وه ده‌ستی پێكرد، دواتر شێخ عهبدوسهلامی بارزانی، شێخ مه‌حمودی به‌رزنجی، و شێخ سه‌عیدی پیران له قۆناغ و شوێنی جیاوازدا هه‌وڵیان داوه ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆبگرن.
به‌ڵام دوای پارچه‌كردنی كوردستان له ئه‌نجامی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و به دیاریكراویش له كۆتایی سییه‌كان و سه‌ره‌تای چله‌كان چیدی شێخه‌كان نوێنه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردیان نه‌ده‌كرد. به‌شێكی له ژێر كاریگه‌ری بیری چهپدابوو، به‌شێكیشی له‌به‌ر دروستبونی چینێكی ده‌سته‌بژێری كوردی كه له شاره‌كانه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدابوو توانیان بزوتنه‌وه‌ی كوردی له‌سه‌ر شێوازی ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌و پارتی سیاسیی فۆرمهلهبكهن. له به‌ناوبانگترین ئه‌وانه‌ش كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف له ڕۆژهه‌ڵات و خۆیبون له باكورو ڕزگاری له باشوری كوردستان بوون. به‌و جۆره شێخایه‌تی نه‌ك هه‌ر پاشه‌كشه‌ی كرد، به‌ڵكو دواتر بوه مایه‌ی نه‌نگی و كۆمۆنیسته‌كان به ڕهجعیهت و دواكه‌وتوویی و دارده‌ستی ئیمپریالیزم ده‌یاندانه قه‌له‌م.
دوای هه‌ره‌سی سۆڤیه‌تیش به دیاریكراوی له دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 هه‌رێمی كوردستان، پاته سیاسیه‌كان به ئاڕاسته‌ی ڕه‌وتی دیموكراسی و سیكۆلاریزم و وه‌رگرتنی به‌ها ڕۆژئاواییه‌كاندا ڕۆشتن. به‌ڵام دوای نزیكه‌ی سه‌د ساڵ، دوباره شێخایه‌تی ورده ورد خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێته‌وه كایه‌ی سیاسی، ئه‌ویش به دیاریكراوی دوای لێدوانی شێخ نه‌هرۆی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كه‌سنه‌زانی هات كه ڕایگه‌یاند ’چیدی سیاسیه‌كان ناتوانن كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن و ئیدی ئه‌ركی ئه‌وانه (شێخ نهرۆ) كه خه‌ڵكی كوردستان له‌و نه‌هامه‌تیه ڕزگاربكه‌ن ئه‌ویش به ئاماژه‌كردن به چه‌مكی ( مه‌رجه‌عیه‌تی كوردی) و په‌یوه‌ندی كردن به مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانی تره‌وه
ئه‌و لێدوانه‌ی شێخ نه‌هرۆ ئه‌گه‌رچی ڕایگه‌یاندوه سیاسیه‌كان ناتوانن كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، خۆی له خۆشی‌دا لێدوانێكی سیاسیه و ده‌رخه‌ری سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه له گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخایه‌تی بۆ ناو كایه‌ی سیاسی. ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه ئابوری و سیاسی و نیشتیمانیانه‌ی كه له كوردستاندا هه‌ن و حیزبی سیاسی له قه‌یرانێكی قوڵدایه‌و شه‌رعیه‌تی كه‌وتوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. به جۆرێك خه‌ڵك به دوای فریادڕه‌سدا ده‌گه‌ڕێن و متمانه‌یان به كۆی ئه‌و سیسته‌مه حیزبیه نیه كه له ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی ڕابردوودا نوێنه‌رایه‌تی كردوون. شێخ نه‌هرۆ هه‌رچی بێت، دیارده‌یه‌كه له ئه‌نجامی نه‌بونی هۆشیارییه‌كی نیشتیمانی و پهروهردهنهكردنی تاك و دروستنه‌كردنی دامه‌زراوه‌ی به‌هێز و سه‌روه‌ری یاساوه هه‌ڵقوڵاوه. ئۆباڵی هه‌ر گرفتێكیش له ئایندهندا به‌ر دۆزی كورد بكه‌وێت له ئه‌ستوی پارته ده‌سه‌ڵاتداره گه‌وره‌كانه كه نه‌یانتوانیوه لانی كه‌می خزمه‌تگوزاری و ماف بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم دابین بكه‌ن، دواجار جامه‌كه پڕبوهو ئه‌بێ له شوێنێكه‌وه بشكێت، خوا بكات به زیانی كۆی پرسی كورد نه‌شكێته‌وه.
هۆشمه‌ن عه‌تا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق