یانه‌ی بایرن میونشن بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی بۆندسلیگای گرت، یاریزانێكی یانه‌كه‌ش ده‌ڵێت "پێویستمان به زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه".
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی 14ی بۆندسلیگای ئه‌ڵمانیا، بایرن میونشن بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 5-2 گۆڵ له یانه‌ی ماینزی برده‌وه، به‌مه‌ش به 33 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرت و دوو خاڵ له پێش نزیكترین ركابه‌ریه‌تی، كه یانه‌ی لایپزیگه.
یارییه‌كه سه‌رنجڕاكێش بوو، كاتێك له گێمی یه‌كه‌مدا ماینز به دوو گۆڵ پێشكه‌وت، به‌ڵام دواتر بایرن له گێمی دووه‌مدا پێنج گۆڵی تۆمار كرد.
جۆشوا كیمیچ كه تازه گه‌ڕاوه‌ته‌وه تیپه‌كه، گۆڵی یه‌كه‌می بایرنی تۆمار كرد، له دوای یارییه‌كه‌ش بۆ سكای سپۆرتس گوتی: "ئه‌وان خه‌ریك بوو گۆڵی سێیه‌میش تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه هه‌موو كات بڕوامان به خۆمان هه‌بوو، كه ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه و ئه‌نجامه‌كه بگۆڕین".
له لای خۆیه‌وه لیرۆی سانێ، یاریزانی بایرن میونشن گوتی: "له‌م كاته‌دا پێویستمان به زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆمان ئاماده بكه‌ین و گۆڵ تۆمار بكه‌ین".
گوتیشی: "پێم وایه ده‌توانین دڵخۆش بین، دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌مان برده‌وه، به‌ڵام پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانمان بدۆزینه‌وه".
بایرن میونشن ئێسته پێشه‌نگی خولی ئه‌ڵمانیای گرتووه و 33 خاڵی هه‌یه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق