له‌رێگه‌ی سیستمێكی نوێوه‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین ئاسان ده‌كه‌ین

ليست هناك تعليقات



بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگه‌یاند، تا ئێستا نزیکەی 1500000 (یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار) کەس لە وڵاتەکەی ڤاکسینی کۆرۆنایان به‌كارهێناوه‌، هه‌روه‌ها لە رێگەی سیستمێکی نوێوە وەرگرتنی ڤاكسین ئاسان ده‌كه‌ن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا بۆریس جۆنسن رایگه‌یاند، ئەگەر ھەمو شتێک بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەبچێت، تا 15 (کانونی دوەم/1)ی 2021 دەبینە خاوەنی توانای ئەنجامدانی سەدان ھەزار ڤاكسینی رۆژانە، چونكه‌ سیستمێكی نوێیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین دروستكردوه‌.
له‌رێگه‌ی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ دوا قۆناغەکانی به‌كارهێنانی ڤاكسینیان دەستنیشانکردوە

جۆنسن باسی لەوەکرد، له‌رێگه‌ی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ دوا قۆناغەکانی به‌كارهێنانی ڤاكسینیان دەستنیشانکردوە، تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوش، ڤاکسین دەگەیەننە زیاتر لە 100 (سەد) ناوەندی بچوکی کوتان كه‌ پێكهاتون له‌ 223 (دوسەد و بیست و سێ) نەخۆشخانە،7 (حەوت) ناوەندی زەبەلاحی به‌كارهێنانی ڤاكسین.
لە 24 كاتژمێرى رابردودا، 1162 ( هەزار و سەد وشەست و دو) توشبوى كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بە گوێرەى ئامارەكانى وەزارەتى تەندروستیى بریتانیا لە 24 كاتژمێرى رابردودا، 1162 ( هەزار و سەد وشەست و دو) توشبوى كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، هەر لەو ماوەیەدا، 52618 ( پەنجا و دو هەزار و شەست و هەشدە) کەس توشی کۆرۆنا بون، كۆى گشتیى توشبوانیش بۆ 2889419 کەس ( دو ملیۆن و هەشست و هەشتاو نۆ هەزار و چوار سەدو نۆزدە) توشبو به‌رزبوه‌ته‌وه‌.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif