نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆماركرد

ليست هناك تعليقات



بەهۆی ناسەقامگیری بازاڕی جیهانی لە ئەنجامی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەروەها تێكچوونی بازاڕی عیراقی بەهۆی بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دینار، بەهای ئاڵتون و دۆلار بەردەوام لە ناسەقامگیریدان و ئەمڕۆش نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆماركرد.


زێڕنگەرێك لەشاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسێك زێڕ بۆ 1950 دۆلار بەرزبۆتەوە و نرخی یەك لیرە 415 دۆلارە و ئەوەش بەرزترین ئاستی پێوانەییە، كە لە هاوینی ڕابردووەوە تا ئێستا تۆماركرابێت.

وتیشی، “نرخی زێڕی عەیار 21 بە 394 هەزار دینارە و عەیارە 18 بە 335 هەزار دینارە”.

هاوكات، خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای 100 دۆلار بە 143 هەزار و 850 دینار بوو، ئێوارەش لەكاتی داخستن هەر بەو نرخە بوو گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ ڕووینەداوە تێیدا.

وتیشی، “بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 2 ملیۆن و 580 هەزار تمەن و بە دەستی و تا ڕادەیەك نرخەكەی جێگیرە”.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif