ڕێباز حملان، یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت:
لە ئیمام " شافیعی" یان پرسی: چۆن بزانین ئەھلی حەق کێیە لەزەمەنی زیاد بوونی فیتنەدا، ئەویش فەرمووی: دوای تیری دوژمن بکەون ئەوە ئەتانبات بۆ لای ئەھلی حەق!
چەندین ساڵە تیری دوژمن ڕووی لە سەرۆک بارزانییە بەتایبەت دوای ئەوەی بە درێژایی مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان ئەم سەرکردەیە توانی زۆربەی لایەنە سەرەکییەکانی ھەرێم کۆبکاتەوەو ھەروەھا توانی دەنگی زیاتر ٪٩٢ ی میللەتەکەمان بەھەموو جیاوازی ئاین و رەنگ و ئایدۆلۆژیا بە دەست بھێنێت و بلێ "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرامبەر بە ھەموو شۆڤێنییەکان، بەرامبەر بە ھەموو نەیارە ناوخۆیی و ناوچەیی و دەرەکییەکان وەستایەوە و توانی شکۆی سەرکەوتن وەک تاجێک بخاتە سەر سەری خەبات و قوربانیدانی میللەتێکی چەوساوە کەناوی گەلی کوردە.
توانی بەشێکی گەورەی ئاواتی خوێنی شەھیدانی کوردستان بەو سەروەرییە گەورەیە لەسەر لاپەرەکانی مێژوو بە خوێنی ئاڵیان بنەخشێنێ.
بۆیە نەیار و دوژمنانی کورد لەم سەردەمەدا تەنھا سەرۆک بارزانی
بە ئامانجی خۆیان دەزانن و تۆمەت و دژایەتی و تیرەکانیان روو تێکردوە بەڵام بارزانی چیایەکە مێژوو سەلماندویەتی ھیچ رەشەبایەک نایلەرزێنێ و رووداوەکانی رابردوو شاھیدن کە بۆ ھیچ کام لە سەختییەکان خۆی نەچەماند و خۆی ناچەمێنێ..
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق