قوباد تاڵەبانى:هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان چارەنووسسازە

ليست هناك تعليقات

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوویەوە و پێکەوە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و ڕەوتی دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەمڕۆ كە ڕۆب واڵەر کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکای کرد و پەیوەندیی بەهێزی سەرۆک جۆو بایدن و ستافی ئیدارەكەی لەگەڵ ناوچەكە بیرهێنایەوە، هیواشی خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لەسەردەمی سەرۆک بایدندا گەشەكردنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی دانووستانەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدرال کرا، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پشتگیری وڵاتەکەی بۆ دانووستانەکان دووپات کردەوە.
تەورێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی عێراق. جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان چارەنووسسازە و هیوای خواست بە پشتگیری وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێم لە بوارە جواروجۆرەکاندا کرا و باڵیۆزی ئەمریکا ستایشی رۆڵی قوباد تاڵەبانی کرد بۆ پێداگرییەکانی لەسەر بەرەوپێشبردنی رەوتی چاكسازی لە هەرێمی کوردستاندا. 

لەم بەشەی کۆبوونەوەکەشدا قوباد تاڵەبانی وردەکاری ئەو هەنگاوە چاکسازییانەی بۆ باڵیۆزی ئەمریکا ڕوونکردەوە کە حکومەتی هەرێم لە ماوەی رابردوودا ناویەتی و ئەوانەشی كە لەبەرنامەی كاردان لە قۆناغەکانی داهاتوودا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif