سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، گرنگ نییە کێ دەبێت بە سەرۆکی ئەمریکا، هەموو شتەکان وەک خۆی دەمێننەوە و لەسەر هەمان ڕێچکە بەردەوام دەبن بۆیە ئەمریکا گەورەترین دوژمنی ئێمەیە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئاڕ تی نیوس، رۆژی هەینی کیم جۆنگ ئولی سەرۆکی کۆریای باکور لەگەڵ پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە و دواین گۆڕانکارییەکانی جیهانیان تاوتوێ کردووە و لە ناویشیاندا بابەتی دەسەڵات گرتنە دەستی جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا و ئیدارە نوێیەکەی.
سەرۆکە گەنجەکەی کۆریا رایگەیاندووە "گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرۆکی نوێ، چونکە هەموویان بە هەمان سیاسەت کار دەکەن و هیچ گۆرانکارییەکی ئەوتۆ لە کارەکانیاندا ڕوونادات بە تایبەت سەبارەت بە وڵاتەکەمان".
وتوشیهتی: ههر كهسێك ببێته سهرۆكی ئهمریكا لهسهر ههمان سیاسهت بهردهوام دهبێت و وهك گهورهترین دوژمنمان دهمێنێتهوه.
سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکاش بۆ سەر پیۆنگ یانگ، جەختی کردەوە "بە هیچ جۆرێک سزاکان نابنە رێگر سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەکەمان، هیچ پێویستیش بە دڵەڕاوکێ ناکات و هەرەشەکانی ئەمریکا وەک لیتاوێکی هەڵخەڵەتێنەر وایە کە تەنها ترسێنەرە و هیچی تر".
کیم جۆنگ ئاماژهی بهوهشكردووه، "دڵنیاشم لە دوای پەستانە بێسوودەکانی ترەمپ، ئیدارە نوێیەکەی بایدن بە چڕی هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی لە تواناکانمان کەم بکەنەوە".
پارتی کرێکارانی کۆریا کە بە پارتی کاری کۆریاش ناودەبرێت، گەورەترین پارتی دەسەڵاتە لەو وڵاتەدا لە ساڵی 1946 دامەزراوە و لە ئێستادا کیم جۆنگ ئولی کوڕی سەرۆکی پێشووی ئهو وڵاته رابەرایەتی دەکات، ئەم پارتە سیاسیە لەسەر ڕێبازی قوتابخانەی (زوتشیە) کار دەکەن کە دروشمەکەیان ئەوەیە (مرۆڤ گەورە و بریاردەری هەموو شتێکە)، ئەمەش وەک دروشمێک بەکاردێت لە ناو ئەو وڵاتەدا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق