لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە زانیاری نوێ رادەگەیەنرێت
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، جەمال کۆچەر دەڵێت " لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا لیژنەی دارایی لە گفتوگۆی پڕۆژەیاسای بودجە دەبێتەوە سەرباری هەموو ئاستەنگەکان کە گرنگترینیان پشکی هەرێمی کوردستانە کە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە".
جەمال کۆچبەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی دەڵێت " شایستە داراییەکانی جوتیاران بە جوتیارانی هەرێمیشەوە گەرەنتی کراوە لە پڕۆژەیاساکەدا، بەڵام هێشتا بڕگەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر بودجەکە دەدرێت".
ئەو ئەندام پەرلەمانە کەسەر بەیەکگرتووی ئیسلامیە لە درێژی لێدوانەکەیدا دەڵێت "دامەزراندنی سندوقی تایبەت بە پترۆ دۆلار لە بودجەکەدا جێگیرکراوە بۆ ئەو پارێزگایانەی کە نەوت و غاز بەرهەم دەهێنن".
ئەمڕۆ یەک شەممە شاندی باڵای حكومهتی ههرێمی كوردستان بهسهرۆكایهتی قوباد تاڵهبانی دەگاتە بهغدا و دوایین کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پشکی هەرێم لە بودجە ئەنجامبدەن، لەم هەفتەیشدا پرسی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ یەکلایی دەبێتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق