فرۆشتنی چەکی بە سعودیە و ئیماراتی سڕکرد

ليست هناك تعليقات



ئیدارەی جۆ بایدن فرۆشتنی چەکی بە سعودیە و ئیمارات بۆ ماوەیەکی کاتی سڕکرد، دەیەوێت چاو بە رێککەوتنەکانی فرۆشتنی چەک بخشێنێتەوە کە دۆناڵد ترەمپ بە بەهای ملیاران دۆلار لەگەڵ وڵاتانی بیانی ئەنجامی داون.

بەرپرسانی ئەمریکی بە میدیای وڵاتەکەیان راگەیاندووە، ئیدارەی بایدن فرۆشتنی مووشەکی پێشکەوتوو بە سعودیە و فڕۆکەی جەنگیی F-35 بە ئیمارات رادەگرێت، دۆناڵد ترەمپ ئەم مامەڵەیەی لەگەڵ هەردوو وڵاتە عەرەبییەکە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئابراهام ئەنجامدا و شانازیشی پێوە دەکرد کە بەو قەبارە گەورە چەکی بە وڵاتان فرۆشتووە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکیانە دەڵێن، پێداچوونەوە بەو رێککەوتنانەی فرۆشتنی چەک، کە لەلایەن ئیدارەکانی پێشوو ئەنجامدراون، شتێکی ئاساییە؛ دەشڵێن، ئەگەری زۆرە سەرەڕای سڕکردنی بڕیارەکان، ئەو چەکانەی فرۆشراون، بەدەست وڵاتانی کڕیار بگەن.

ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەیەوێت دڵنیابێت کە ئەو چەکانەی دەیفرۆشن نەبنە هۆی خوێناویتربوونی شەڕی یەمەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە ساڵی 2015وە زیاتر لە 233 هەزار کەس لە شەڕی یەمەن بەهۆی پێکدادان و هۆکاری جیاوازەوە گیانیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif