سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریکا، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به کۆشکى سپى وه‌کو 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا،ژماره‌یه‌ک بڕیارى تره‌مپ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه له گرنگترینیان" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى هاووڵاتییان له ژماره‌یه‌ک وڵات بۆ ئه‌مه‌ریکا، که پێشتر تره‌مپ ده‌ریکردووه".
به‌پێى میدیاکانى ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و بڕیارانه‌ى بایدن واژۆیان له‌سه‌ر ده‌کات، پێشتر له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه راگیراون، به‌ڵام بایدن ده‌یه‌وێت به په‌له و دووباره کار به‌و بڕیارانه بکرێت.
1. گه‌ڕانه‌وه بۆ رێککه‌وتننامه‌ى پاریس تایبه‌ت به که‌شوهه‌وا، که پێچه‌وانه‌ى تره‌مپه و پێشتر لێى کشاوه‌ته‌وه.
2. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى هاووڵاتییان له ژماره‌یه‌ک وڵات بۆ ئه‌مه‌ریکا، که پێشتر تره‌مپ ده‌ریکردووه.
3. منداڵانى کۆچبه‌رانى مه‌کسیکى له دایک و باوکیان جیاناکرێنه‌وه.
4. به‌کارهێنانى ده‌مامک له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کان و ئامرازه‌کانى گواستنه‌وه، ده‌بێته ناچاری، که پێشتر تره‌مپ رێگر بووه له‌و بڕیاره.
5. خێراکردنى هه‌ڵمه‌تى کوتان دژى په‌تاى کۆرۆنا له وڵات.
6. خستنه‌ڕووى پلانێکى تایبه‌ت به پشتیوانیکردنى ئابوورى وڵات، به به‌هاى 1.9 تریلیۆن دۆلار.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق