علی حسێن: بابەتی لامەکەزی یەکێک لە بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت

ليست هناك تعليقات



لامەركەزی ئیداری، دارایی و یاسایی مژارێکی پارێزگای سلێمانی و ئەنجوومەنی پارێزگاکەیە؛ لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە دەسەڵاتی تەواوی کارگێڕی و دارایی بدرێتە پارێزگاکە.

سەبارەت بەو پرسە، علی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "بابەتی لامەکەزی یەکێک لە بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت، کابینەکەی کاک مەسرور بارزانی بوو، لیژنەیەک لە حکومەت پێکهاتووە دیراسەی دەکات،
ئەو پرۆژەیاسایەی لێرە خەڵکی شارەزا لە حکومەت ئامادەیان کردووە لەگەڵ پرۆژەیاسای پێشنیارکراو بەراوردی دەکات. بە دڵنیاییەوە ئەوەی بگونجێت لەگەڵ بابەتە یاساییەکان و رەشنووسی دەستوور یان ئەو دەستوورەی خۆمان ئامادەی دەکەین و لەگەڵ دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ یەکپارچەیی خاکی هەرێمی کوردستان، ئێمە تەئکیدی لێ دەکەینەوە".

لینكی هەواڵی پەیوەندیدار

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif