یەکەم کتێب لەسەر ململانێی ئەم دواییەی پارتی و پەکەکە بڵاوکرایەوە

ليست هناك تعليقات


کورد پلات - تایبەت

لە مەراسیمێکی تایبەتدا، لە سلێمانی کتێبێکی نوێ بڵاوکرایەوە کە توێژینەوەیەکی زانستییە سەبارەت بە ململانێی ئەم دواییەی نیوان پارتی و پەکەکە.

مەراسیەکە لەلایەن مەودا میدیا و ئینستیوتی نارینەوە ڕیکخرابوو، تێیدا کتێبی (رووماڵی راگەیاندنی کوردی بۆ ململانێی نێوان پارتی و پەکەکە) بڵاوکرایەوە کە توێژینەوەیەکی زانستییە و هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆڵی میدیا لەو ململانێیەدا کردووە.

بەڵێن عزەت میکە رۆژنامەنوس و نوسەری کتێبەکە بە کورد پلاتی راگەیاند "لە توێژینەوەکەدا بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ ڕۆڵی میدیا لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان پارتی و پەکەکە کراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "رووماڵی چەند میدیایەک بۆ پێکدادانەکەی ساڵی رابردووی چەمانکێ بە نموونە وەرگیراوە و بە وردی بەراورد کراون و شیکاری ناوەڕۆک بۆ بابەتە میدیایەکان کراوە".

رونیشیکردەوە لە داهاتوودا و بەپێی دەرفەتەکان لە چەند شار و شارۆچکەیەکی تر مەراسیمی هاوشێوە ساز دەکرێت.

کتێبەکە لەلایەن ئەنستیوتی نارینەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە ژمارەی سپاردنی 2166ی پێ بەخشراوە.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif