گوڵی حەسەن: هیچ شتێك ڕامناگرێت و دەمەوێ خزمەت بکەم

ليست هناك تعليقات

گوڵی حەسەن، یەکێك لە خانمە ئەکتەرەکانی کورد، لە دیمانەیەکی میدیایدا ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە کاری نواندن و نوێترین کاریشی کە هێشتا پەخش نەکراوە بەناوی (گورگەکان) کە لە دەرهێنانی دەرهێنەر میهران شیریە، 

ئەو خانمە ئەکتەرە لە وێڕای ئەوەی کۆچی دوای هاوسەرەکەی بە ناخۆشترین شتی ژیانی ناودەهێنێت و دەڵێت ئەگەرچی کەمێك دووری خستمەوە بەڵام هیچ شتێك ڕایناگرێت لە خزمەتکردن بە میللەتەکەی، وە ڕاشیگەیان ئامانجی ئەو خزمەتکردن و پەیامی چاکەی گشتیە.

گوڵی حەسەن، نەیشاردەوە کە خولیای نوسین و دەرهێنانی هەیە و هەنگاوی بۆ ناوە و دەیەوێت کاتی بۆ تەرخان بکات و گرنگی پێ بدات تا بتوانێ خزمەتی زیاتر بکات

ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە داهاتوودا کورتە فیلمێك بەرهەم دەهێنێت بە ناوی (ئێرە خراپترە)

گوڵی حەسەن، ئەگەرچی درەنگ هاتە نێو دنیای هونەر و سینەماوە، بەڵام بەهۆی تواناکانیەوە هەرزوو بوە یەکێك لە خانمە ئەکتەرە دیارەکان و بەشدارین چەندین فیلم و درامای کردوە و بەسەرکەوتووی ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاون




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif