ورده‌كاریی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران‌

ليست هناك تعليقات


ھەژماری بانكی بۆ زیاتر لەیەك ملیۆن و 200 ھەزار مووچەخۆری حكومەت دروست دەكرێت، پرۆسه‌كه‌ سه‌رجه‌م مووچەخۆران دەگرێتەوە و نزیكەی چوار مانگی دیكە دەخایەنێت، رۆژییەکشەممە دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایش ده‌ڵێت، لە پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش دەکرێت.
كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی فه‌رمانبه‌ران
لە کۆبونەوەی رۆژی 8ی 1ی 2020 دا ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان ئەوەی پەسەند کرد کە بۆبە پاراستنی گشت شایستە داراییەکانی مووچەخۆران لە هەژمارێکی بانكی کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە رێنماییەک رێکیدەخات، ئەو برگەش بۆیاسای چاکسازی زیادکرا.

لە 16ی 1ی 2020 پڕۆژەی چاکسازی دەرماڵە و مووچە كە لە پەرلەمان پەسند كرا ئەو ماددەیە جێگیرکراوە تایبەتە بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچە پاشکەوتکراوەکانی فەرمانبەران.

ئەو هەژمارە بانکیەی بۆ مووچەی پاشکەوتکراوەکان دروست دەکرێت چەند رێکارێک دەگیرێتەبەر، بۆهەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک حیسابێک دەکرێتەوە و مووچە پاشکەوتکراوەکانی دەچێتەسەر و پاشان رێنمایی لە لایەن وەزارەتی دارایی پێ دەردەکرێت.

پڕۆسەکە ماوەیەکی دەوێت بۆ دروستکردنی، لە لایەن ژمێرکاری و بانکەکان و گەنجینەکان و ژمێرکاری وەزارەتەکان کار لەسەر جێبەجێکردنی ئەو کارە دەکرێت و هەژمارەکە دروست دەکرێت، ئەو کات هەموو کەس دەزانێت چەندی پارە لێ پاشەکەوتکراوە. 

ماوه‌ی دروستكردنی هه‌ژماری بانكی فه‌رمانبه‌ران
به‌پێی زانیاریه‌كان، پرۆسه‌كه‌ ماوه‌ی 4 مانگ ده‌خایه‌نێت و ھەموو مووچەخۆران دەگرێتەوە.
بەپێی ماددەی 13 لەیاسای چاكسازی لە بڕگەییەك و دوو، تێیدا حكومەت پابەند دەكات بە كردنەوەی ھەژماری بانكی بۆ ھەموو مووچەخۆرێك.

ھیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، راگەیاند، ھەژماری بانكی بۆ زیاتر لەیەك ملیۆن و 200 ھەزار مووچەخۆری حكومەت دروست دەكرێت، تەنھا فەرمانبەر نا بەڵكو ھەموو مووچەخۆران دەگرێتەوە، لە سەرەتا بۆ فەرمانبەران دەكرێتەوە دواتر مووچەخۆرانی دیكە، پرۆسەكە تاوەكو نزیكەی چوار مانگی دیكە دەخایەنێت.

حكومەتی ھەرێم ناسنامەیەكی دیجیتاڵی بۆ فەرمانبەران دروست دەكات، دەبێتە بنەمای ھەژماری بانكی و زۆر خزمەتگوزاری دیكە، ئەمەش ھەم ئاسانكارییە بۆ خەڵك ھەمیش بۆ حكومەت.

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت 

چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبکات و بۆ ئەم مانگە بڕیارە لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش بكرێت.

ھێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگه‌یاند، لە چوارچێوەی پێداچوونەوەش بە لیستی مووچەخۆران و خانەنشینان بە دوو قۆناغ، نزیكەی 500 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێتەوە.

ده‌شڵێت، بۆ داهاتوو حكومەتی ھەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكبكەوێتیان نا، مانگانە مووچە بەپێی داھاتی بەردەست دابەش دەكات.

ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بەپێی تۆمارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆی گشتی ژمارەی مووچەخۆران 1.255.323 (یەك ملیۆن و دووسەد و پەنجاو پێنج هەزار و 323) مووچەخۆرن.
لەو ژمارەیە
كارمەندی مەدەنی = 430.231 (چوارسەد و سی هەزار و دووسەد و سی و یەك) مووچەخۆر
سەربازی = 217.979 (دووسەد و حەفدە هەزار و نۆسەد و حەفتا و نۆ) مووچەخۆر
پۆلیس و ئاسایش = 104.699 (سەد و چوار هەزار و شەشسەد و نەوەت و نۆ) مووچەخۆر
خانەنشین = 246.269 (دووسەد و چل و شەش هەزار و دووسەد و شەست و نۆ) مووچەخۆر
دەستەبەری كۆمەڵایەتی = 159.158 (سەد و پەنجا و نۆ هەزار و سەد و پەنجا و هەشت) مووچەخۆر
شەهیدان = 96.937 (نەوت و شەش هەزار و نۆسەد و سی و حەوت) مووچەخۆر.

دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ ساڵی 2020 دا
لە ساڵی 2020، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەشت مووچەی داوە کە بەشێکی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەشی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دابینکراوە، کۆی گشتیی ئەو پارەیەش زیاتر لە شەش تریلیۆن و 500 ملیار دینارە.

ئەو پارەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچە دابینی کردووە، 63.8٪ـە و ئەوەی حکومەتی عێراقیش 36.1٪ـی کۆی گشتیی مووچەی دابینکردووە.

لە ساڵی 2020، حكومه‌تی هه‌رێم هەشت مووچەی داوە، بەڵام مووچەی مانگەکانی: 4، 7، 9 و 11ـی دابەش نەکردووە. 

حکومەتی فیدراڵی بڕی 400 ملیار دیناری ناردووە، کە دابەشکراوە بەسەر خانەی چوار و پێنجەم بۆ پێدانی دوو مووچە، بەڵام لە مانگەکانی (5-6-7-10-11-12) حکومەتی فیدراڵی هیچ بڕە پارەیەکی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەناردووە.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، حکومەت لە ساڵی 2020، شەش تریلیۆن و 505 ملیار و 988 ملیۆن و 307 هەزار و 176 دیناری عێراقی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی تەرخانکردووە.

بەپێی داتاکان حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 13 ملیار دۆلاری پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران قەرزارە.
ڕاپۆرتی پەیسەرپرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif