مۆرینیۆ: یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر گرنگ و زه‌حمه‌ته
ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی پێش كۆتایی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را ده‌ست پێ ده‌كات و یه‌ك یاری ئه‌نجام ده‌درێت و راهێنه‌ری تۆتێنهامیش یارییه‌كه به گرنگ و به‌هێز وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مشه‌و سه‌عات 22:45 له جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را، كه به "جامی كاراباو" ناسراوه، یانه‌ی تۆتێنهام له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی برینتفۆرد ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌ی دوایی یانه‌یه‌كی پله یه‌كه.
دوێنێ دووشه‌م یه‌كگرتووی تۆپی پێی ئینگلته‌را بڕیاری دا له یارییه‌كانی پێش كۆتایی جامی كاراباودا، رێگه به یانه‌كان ده‌درێت له بری 3 گۆڕانكاری له یاریزانان له یاریدا، 5 گۆڕانكاری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك یارمه‌تیدانی تیپه‌كانه بۆ به‌شداریپێكردنی یاریزانه‌كانیان، كه به هۆی چڕیی خشته‌ی یارییه‌كان له ئینگلته‌را، یاریزانان به گشتی ماندوون.
خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری تۆتێنهام، له باره‌ی یارییه‌كه‌وه رای گه‌یاند، كه یاریی ئه‌مڕۆ، گرنگترین یارییه بۆ ئه‌و له‌وه‌ته‌ی مه‌شقی تۆتێنهامی وه‌رگرتووه.
گوتیشی: "بۆ من هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تییه‌ك گرنگه و یارییه‌كه زۆر گرنگ و زه‌حمه‌ته.
مۆرینیۆ ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ تۆتێنهام نازناو بباته‌وه، چونكه تیپه‌كه‌ش ساڵانێكی زۆره هیچ نازناوێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق