له ڕقی تره‌مپ، ده‌یان به‌رپرسی كۆمارییه‌كان وازده‌هێنن
ئا: لوقمان غه‌فوور
ده‌یان به‌رپرسی كۆماریی كه له ئۆفیسی پێشووی 43یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆرج ده‌بلیو بوش كاریانكردووه وازیان له حزبی كۆماریی هێنا به‌هۆی نیگه‌رانبوونیان له حزب هه‌ر له‌شكستهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و سیناتۆره نوێیانه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2020 تا ئه‌و بانگه‌شه بێ بنه‌مایه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی ساخته‌كردنی هه‌ڵبژاردن بڵاویكرده‌وه.
ئه‌و ژماره به‌رپرسه كه هه‌ندێكیان له پله‌ی به‌رزی ئیداریدا بوون له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی بۆش-ی كوڕ، له رێگه‌ی رۆژنامه‌ی هێڵ-ه‌وه ده‌ڵێن: "ئومێدمان وابوو كه كه‌وتنی تره‌مپ ببێته پاڵنه‌رێكی باش تا سه‌ركردایه‌تی حزب سه‌رۆكی پێشوو تێپه‌ڕێنێت و ئیدانه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی تره‌مپ بكه‌ن ده‌رباره‌ی ساخته‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 3ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری نوێنه‌رانی كۆماره‌كان وابه‌سته‌ن به تره‌مپ، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌ی به‌رپرسه‌ی كۆمارییه‌كان ده‌ڵێن: "ناگه‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له حزبی كۆمارییدا چه‌ند خزمه‌تمان كردووه، هه‌ندێكمان خزمه‌تی حزبایه‌تیمان وازلێهێناوه، هه‌ندێكی ترمان وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ ماوینه‌ته‌وه، بێئه‌وه‌ی به‌شداری رێوره‌سمه‌كانی حزب بكه‌ین".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حزبی كۆمارییه‌كانه‌وه به رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندووه كه له‌مانگی رابردوودا 60 به‌رپرسی كۆماریی وازیان له حزب هێناوه. دواهه‌مینیشیان ئاماژه‌ی داوه به‌و تیۆری پلانگێرییهی كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خاتوو (مارجۆری تایلۆر گرین) ده‌ستی داوه‌تێ و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی وازبهێنن.
له‌هه‌مانكاتدا روزاریو مارین، به‌رپرسی پێشوو له‌وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا به (نیوز سێرڤس)ی وتووه: "ئه‌گه‌ر حزب به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ تره‌مپ، ئه‌وا ئه‌وا زۆربه‌مان ناگه‌ڕینه‌وه ناو حزب".
جیمی گرۆلی كه سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌توانا و ژیری ئه‌مه‌ریكی و له‌بنه‌ڕه‌تدا ئیسپانییه، ئێستا مامۆستای كۆلێژی یاسایه له زانكۆی نۆتردام. گرۆلی له‌سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بۆش-دا وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی خه‌زێنه بۆ هه‌واڵگری دارایی كاریكردووه. ئه‌و له رێگه‌ی پێگه‌ی پۆلیتیكۆ-ه‌وه ره‌خنه‌ی توندی له‌كۆمارییه‌كان گرت و وتی: "كۆمارییه‌كانم پێشتر به‌م شێوه نه‌ناسیوه". "بوون به كۆیله‌ی تره‌مپ" ئه‌و وه‌های وت.
هه‌روه‌ها كریستۆڤه‌ر برۆسیل كه له نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌رده‌می جۆرج بوش كاریكردووه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ به رۆیته‌رز-ی وتووه كه بڕیاریانداوه حزب بهجێبهێڵن یان په‌یوه‌ندییه‌كانیان بپچڕن، ئه‌و ده‌ڵێت: "رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌كه زیادده‌كات".
ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر تره‌مپ، باڵی كێشاوه به‌سه‌ر حزبی كۆمارییدا. حزبی دابه‌شكردووه بۆ كۆماری میانڕه‌و و توندڕه‌و كه به پرۆ-تره‌مپ ناسراون. به‌كێك له‌و توندڕه‌وانه مارجۆری تایلۆر گرین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه. به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، میتچ ماككۆنیل سه‌ركرده‌ی باڵای كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران، دوێنێ 1ی شوبات (فێبرایه‌ر) هۆشداری زاره‌كی دا به مارجۆری تایلۆر گرین كه به‌توندی ره‌خنه‌ی گرت له "درۆی به‌شێك له كۆمارییه‌كانی جۆرجیا و تیۆری پلانگێڕی" كه به "شێرپه‌نجه‌ی حزب" وه‌سفی كردن.
بۆیه ماككۆنێل وتی: "درۆیه‌كی شێتانه، تیۆری پلانگێڕی شێرپه‌نجه‌ی حزبی كۆماریی و وڵاته‌كه‌مانن".
ماككۆنێل راسته‌وخۆ ناوی گرین -ی نه‌هێنا به‌ڵام له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریدا به‌و ئه‌ندامه كۆمارییانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه به‌م دواییه وه‌ها توندڕه‌وانه قسه‌ده‌كه‌ن.
به‌ڵام هه‌ردوا به‌دوای ئه‌م قسانه‌ی ماككۆنێل، گرین له تویتێكدا وه‌ڵامی دایه‌وه و نووسی: "به دڵنیایی شێرپه‌نجه‌ی راسته‌قینه‌ی حزبی كۆماری ئه‌و كۆمارییه لاوازانه‌ن كه ته‌نیا ئه‌زانن چۆن به‌سه‌لامه‌تی ده‌دۆڕێن. ئه‌مان هۆكارن بۆ له‌ده‌ستدانی وڵاته‌كه‌مان".
كۆنترۆڵكردنی حزب له‌لایه‌ن تره‌مپ -ه‌وه بۆته سه‌رچاوه‌ی نائارامی زۆری كۆمارییه نیشتمانییه‌كان كه ده‌یانه‌وێت ده‌رچن له‌و قه‌یرانه‌ی كه تره‌مپ له 6ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری) 2021 بۆی دروستكردن له به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر كاپیتۆڵ له‌لایه‌ن (پرۆ-تره‌مپ)یه‌كانه‌وه.
كیڤن مككارسی (كۆماری له كالیفۆرنیا) ره‌خنه‌ی توندی له دیموكراتییه‌كان و هه‌ندێ باڵی میانڕه‌وی جزبهكهی گرت كه هه‌ڵوێستیان دژی (مارجۆری تایلۆر گرین) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرتۆته‌به‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگری له تره‌مپ ده‌كات و وه‌ك سزایه‌ك له لیژنه‌كانی نوێنه‌ران دووریانخستۆتهوه.
گرین له هه‌موو لیژنه‌كانی نوێنه‌راندا سڕكراوه یههۆی لێدوانه تونده‌كانی كه له قازانجی تره‌مپ-ن، به‌ڵام له تویتێكدا ده‌ڵێت: "حه‌زده‌كه‌م ئاگاداربن، ئه‌مه سزایه‌كی ده‌گمه‌ن ئه‌بێت كاتێك كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بنه‌وه به زۆرینه له دوای هه‌ڵبژاردنی 2022".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق