کونسوڵخانەی ئێران لە شاری سلێمانی ئاشکرای کردن بۆ ماوەی دوو هەفتە پێدانی ڤیزا بۆ هاوڵاتییانی سلێمانی رادەگیرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە لە سبەینێ پێنجشەممەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
ماڵپەڕی فەرمی کونسوڵخانەی ئێران لە شاری سلێمانی لە زاری مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی راگرتنی هاتوچۆی گه‌شتیاری لە هەردوو سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخان پێدانی ڤیزا له کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 25ی شوباته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار ده‌کەینه‌وه که به بڕیاری لیژنەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنای هەرێمی کوردستان، هاتوچۆی گه‌شتیاران له سنووری باشماخ له رۆژی پێنجشه‌ممه 25ی شوباتی 2021 بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گرێت، پێشتر به بڕیاری لیژنەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنای پارێزگای کرماشان هاتوچۆی هاوڵاتییان له سنووری په‌روێزخان راگیراوه.
باس لەوەشکراوە، سنووری هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتییانی عیراقی و ئێرانی بۆ وڵاته‌کانیان کراوه ده‌بێت، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی شۆفێرانی ترانزێت له سنووره‌کانه‌وه به ره‌چاوکردنی رێکارە ته‌ندروستییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق