بەشیر حەداد: ئەمڕۆ و سبەی ڕێكەوتنی بەغدا و هەرێم دەكرێت

ليست هناك تعليقات

جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم هیچ بەهانەیەكی نەهێشتووەتەوە بۆ حكومەتی عێراقی و بۆ لایەنە سیاسیەكانیش ئەوەی كە پێویست بووە هەمووی پێشكەش كردووە.

د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، زیاتر لە چل ڕۆژە پڕۆژە یاسای بودجە لە پەڕلەمان، لەلیژنەی دارایی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و ووردبینی تێدادەكرێت.

وتیشی”گرنگترین ئەو گۆڕانكارییانەی لەپڕۆژە یاسای بودجەدا كراوە ئەوەیە كۆی خەرجییەكان كەمكراوەتەوە بەڕێژەیەكی باش، بەمشێوەیە بەكەمكردنەوەی خەرجییەكان ڕێژەی كورتهێنانیش بەشێوەیەكی باش دابەزی كەئەمە لەبەرژوەندی پڕۆژە یاساكەیە، و چەندین خاڵی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان پەسەند كرد”.

ئاشكراشیكرد، ئێستا تەنها ئەوەی ماوە ڕێككەوتنە لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان ئەو دوو ماددەیەی پەیوەستە بەهەرێمی كوردستان لەناو یاساكەدا كەماددەی 10 و ماددەی 11 یە، ئەویش سەبارەت بە شێواز و میكانیزمی ڕادەستكردنی ئەو بڕە نەوتەی ڕێكدەكەوێت لەسەری لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەمەش چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ و بەیانی ئەم ڕێككەوتنە تەواو بێت، ئومێدمان هەیە كە هەردوولا بگەنە ڕێككەوتنێك و پرۆژە یاساكە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بۆ كوردستان و بۆ هەموو عێراق بتوانیین تێپەڕێنرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئومێدی ڕێككەوتن زیاترە، ئێستا بارودۆخەكە بەشێوەیەكی ئاوایە كەشوهەوایەكی ئیجابیە، پێشبینی دەكەم بگەنە ڕێككەوتنێك، شاندەكەش ناگەڕێتەوە تا پڕۆژە یاسای بودجە تێنەپەڕێت بۆیە هەر لێرە دەبن هەر لەهەوڵی بەردەوام دەبن لەگەڵ پەڕلەمان و لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان و لەگەڵ حكومەت ئومێد دەكەم پڕۆژە یاسای بودجە تێپەڕێت.

سەبارەت بەهەڵوێستیان لەئەگەری جێگیرنەكردنی داخوازییەكانی كورد لەپڕۆژە یاسای د.بەشیر حەداد ڕایگەیاند، هەڵوێست هەرئەوەیە ئەگەر یاساكەمان بەدڵ نەبێت دەنگی لەسەر نادەین لەوە زیاتر ناكرێت، من ڕازی نابم كە ئەم پڕۆژە یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە، ئەگەر هاتوو پشكی كوردی لەناو جێگر نەكرا بوو، بەڵام ئەگەر شتێك كرا لەدەرەوەی یاسا و لەدەرەوەی دەستور لەدەرەوەی ئەمانە ڕۆیشت هەموو شتێك لە عێراقدا چاوەڕواندەكرێت، چونكە زۆرجار بینیمان كە زۆر شت كراوە بەویستی لایەنەكان و بابڵێن بەویستی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم نەبووە بۆیە هەوڵەكان ئەوەیە ئەوە تێپەڕێت، بەڵام ئەگەر لەحاڵەتێكدا بەبێ ویستی ئێمە تێپەڕێت ئێمە بەدڵنیاییەوە دەنگ بەوە نادەین و ئەمە دەبێتەهۆی ئەوەی كە دیسان پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا بەدۆخێكی خراپ تێپەڕێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif