وەك بڕیاربوو ئەمڕۆ یەك شەممە دەرگای قوتابخانەكان لەشاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كرانەوەو پرۆسەی خوێندن دەستیپێكردەوە.
دوای داخرانیان بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ یەك شەممە 2021/02/ 7 لە هەرێمی كوردستان دەرگای قوتابخانەكان كرانەوە و پرۆسەی خوێندن دەستیپێكردەوە.
بە گوێرەی رێنماییەكان دەبێت مامۆستا و خوێندكارەكان دەمامك بەكاربهێنن، بە جۆرێك قوتابیانی پۆلی یەك تاوەكو پێنج دەمامكی پەڕۆ و پۆلی شەشی بنەڕەتی و شەشی ئامادەیی دەمامكی گەوران بەكاربهێنن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق