یانەی یوڤانتۆس جارێکیتر نەیتوانی لە خولی ئیتاڵی سەرکەوتن بەدەست بێنێت و لە یارییەکانی گەڕی ٢٤ لەگەڵ یانەی ھیلاس ڤێرۆنا یەکسان بوون.
دوای ئەوەی رۆناڵدۆ لە خولەکی ٤٩ گۆڵی پێشەنگی بۆ یوڤانتۆس کرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەیان توانی سەرکەوتن بەدەست بێنن و لە خولەکی ٧٦ گۆڵی یەکسان بوونیان لێکرا.
ئەم ئەنجامە خانمە پیرەکە زیاتر لە یانەی ئینتەر میلانی یەکەمی خولەکە دوردەخاتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق