شاژنی بەریتانیا " ئێلیزابێس " بەدوای كەسێكدا دەگەرێت كە ماڵپەرە تایبەتەكەی لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەرێوەبەرێت ، لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕی٢٧ هەزار یۆرۆ ساڵانە .
لە درێژەی هەواڵێكدا كە ئاژانسەكان بڵاویانكردووەتەوە ، ئەو كەسەی شاژن بە دوایدا دەگەڕێت دەبێت بەهرە و توانای تایبەتی هەبێت و شارەزاییەكی زۆرباشی لە نووسین و بەرێوەبردنی ماڵپەری تایبەتی شاژن لە ئینستاگرام هەبێت و جگە لەوەش هەڵگری بڕوانامەی زانكۆبێت و شارەزایی لە دیزاینكردندا هەبێت .
ئاماژەی بەوەشكراوە ، ئەو كەسە لە نوسینگەی گەنجینەی شاهانەی كۆشكی باكینگهام دەستبەكاردەبێت و لەبەرامبەر پۆستكردنی وێنەكانی شاژن ڕۆژانە لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ، لە ماوەی ساڵێكدا ٢٧هەزار یۆرۆ وەردەگرێت جگە لە وەرگرتنی پاداشتی زیادەش لە بەرامبەر ئەنجامدانی كارەكەی.
جێی باسە ، ئەوكەسە دەبێت هەموو كەناڵەكانی كۆشكی باكینگهاميش لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەرێوەبەرێت و بەرپرسيش بێت لە تۆری ئینتەرنێتی ناوخۆی هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە لە نێو كۆشكەدا كاردەكەن ، هەروەها دەبێت ١٢٠٠ فەرمانبەر ئاگادار بكاتەوە لە هەموو ئەو گۆرانكارییانەی كە لە نێو كۆشكەكە ڕوودەدەن .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق