بۆچی هه‌ندێك كه‌س به خه‌م قه‌ڵه‌و ده‌بن؟
جه‌سته ده‌توانێ چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك بنێرێ و ئاشكرای بكات كه تۆ هه‌ست به ئاسووده‌یی ناكه‌یت و خه‌مباریت، باوترینیشیان ئه‌وه‌یه كه وات لێ ده‌كات شیرینی زۆر بخۆیت.
ماڵپه‌ڕی lahamag بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاتێك كه‌سێك هه‌ست به ئاسووده‌یی ناكات، حه‌ز له شیرینی و ئه‌و خواردنانه ده‌كات كه به شه‌كر و نیشاسته دروست ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندیی به كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرۆمۆنی سیرتۆنین هه‌یه، چونكه ئه‌و جۆره خۆراكانه وا ده‌كه‌ن هۆرمۆنه‌كه به‌رز بێته‌وه، له كاتێكدا به‌هۆی خه‌م و هه‌ستكردن به نائاسووده‌یی داده‌به‌زێت.
یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی هه‌ستكردن به نائاسووده‌یی و خه‌مباری، زیادبوونی كێشه له هه‌ندێك كه‌سدا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه ڕوو ده‌دات كه هۆرمۆنی دۆبامینیان كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنه‌كه پێویستیان به خواردنی زیاتره و ئه‌مه‌ش كێشیان زیاد ده‌كات.
هه‌ستكردن به ئازاری سه‌ر یه‌كێكی تره له نیشانه‌كانی هه‌ستكردن به نائاسووده‌یی، ئه‌مه‌شیان به‌هۆی كه‌میی هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن ڕوو ده‌دات كه به‌رپرسه له چاككردنی دۆخی ده‌روونیی كه‌سه‌كان، زۆر جار كه‌میی ئه‌م هۆرمۆنه ده‌بێته هۆی ئازاری سه‌ر تا ئاستی تووشبوون به شه‌قیقه.
هه‌ندێك كه‌سی تر له‌م حاڵه‌تانه‌دا تووشی وشكبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌كانیان ده‌بن، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندیی به كه‌میی هۆرمۆنی دۆبامین هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ئاسان چاره‌سه‌ر ناكرێت و پێویستی به بینینی پزیشك هه‌یه، ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه‌ی خایاند.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق