بزانە داهاتی ساڵی رابردووی تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر چەند بووە

ليست هناك تعليقات



داهاتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌ 2020 به‌ به‌راورد به‌ ساڵێك پێشتر له‌سه‌دا حه‌وت زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیار و 720 ملیۆن دۆلار.

تۆری كۆمەڵایەتی تویته‌ر له‌باره‌ی سێ مانگی كۆتایی 2020 راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ئەو داهاتی كۆمپانیاكه‌ له‌ چاره‌گی كۆتایی ساڵی رابردوو به‌ ده‌ستی هێناوه‌ به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر له‌سه‌دا 28 زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیار و 290 ملیۆن دۆلار، كۆمپانیاكه‌ له‌ چاره‌گی چواره‌می 2019 داهاته‌كه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار بوو.

داهاتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌ 2020 به‌ به‌راورد به‌ ساڵێك پێشتر، له‌سه‌دا حه‌وت زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیار و 720 ملیۆن دۆلار ئەمە لەكەتێكدایە كە داهاتی تویته‌ر له‌ 2019دا، سێ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دۆلار بووه‌.

ئەوەش خراوەتەروو :قازانجی كۆمپانیاكه‌ له‌ دوا چاره‌كی 2020 به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر، له‌سه‌دا 87 زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 222 ملیۆن دۆلار. قازانجی تویته‌ر له‌ دوا چاره‌كی 2019دا، 118 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار بوو.

ئەوەش ئاشكراكراوە له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره‌ چالاكه‌كانی تویته‌ر له‌ دوا چاره‌كی ساڵی رابردوو به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر، له‌سه‌دا 27 زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 192 ملیۆن كه‌س.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق