تەندروستی راپەڕین: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنین بەمەرجی پەیڕەوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان

ليست هناك تعليقات

بەڕێوەبەری تەندروستی راپەرین رایدەگەیەنێت: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنین، بەڵام بەمەرجی پەیڕەوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان.

د. دیار ئیبراهیم بەڕێوبەری تەندروستی راپەرین رایگەیاند، " بارودۆخی هه‌رێم لە روی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ده‌روونی هاوڵاتیانه‌وه‌ ئاسایی بۆته‌وه،‌ بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام جوڵه‌ی تێدایه،‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، كه‌ بڵێین كۆتایی هاتووه".

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە سنورەکە بەڕێوەبەری تەندروستی راپەڕین بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە، " چاوه‌ڕێی ئه‌و لیژنه‌ وه‌زارییه‌ باڵایه‌ ده‌كه‌ین لەئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ وابڕیاره‌ دابنیشن و بڕیاری كۆتایی بده‌ن بۆئه‌وه‌ی بزانین له‌ڕێی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌وانه‌وه‌ چه‌ند پۆل بكه‌ینه‌وه‌؟ به‌ چ جۆرێك بكرێته‌وه‌؟ یان پێشنیار بكرێت له‌ چ كاتێك بكرێته‌وه‌؟ هه‌ركاتێك له‌و لیژنه‌ باڵایه‌وه‌ بڕیاری كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن درا،ئەوکات پلانمان و ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كانی سنوره‌كه هە‌ماهه‌نگ ده‌بین، بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە".

باسی لەوەشکردووە، هەموو ئامادەکارییەکی تەواو لە سنورەکە کراوە بۆروبەروبونەوەی هەموو جۆرە ڤایرۆسێکی نوێ و دوبارە سەرهەڵدانەوەی شەپۆلێكی دیکەی کۆرۆنا.

لە هەرێمی کوردستان، (106 هەزار و 185) کەس توشبووی کۆرۆنان، لەو ژمارەیە (99 هەزار و 191)کەس چاکبونەتەوە ، سێ هەزار و (522) کەس گیانیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif