د. فاوچی کاتی لابردنی دەمامک ئاشكرا ده‌كات

ليست هناك تعليقات

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی ئه‌مریكا بۆ نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌كان و راوێژكاری پزیشكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، کاتی لابردنی بەستنی دەمامک لە ئەمریکا ئه‌شكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر رێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان دژی كۆرۆنا به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا‌ ره‌نگه‌ ئه‌مریكییه‌كان بتوانن ساڵی داهاتوو له‌كۆل ‌به‌ستنی ده‌مامك ببنه‌وه‌.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی "CNN"ی ئه‌مریكی، دكتۆر ئه‌نتۆنی فاوچی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی ئه‌مریكا بۆ نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌كان و یه‌كێك له‌ دیارترین پزیشكه‌كان جیهان له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌و ڤاكسینانه‌ی ئێستا دژی كۆرۆنا په‌ره‌پێده‌درێت و هاوڵاتیان مه‌رجی سه‌لامه‌تی وه‌ربگرن، پێده‌چێت ئه‌مریكییه‌كان تا ساڵی 2022 ده‌مامك ببه‌ستن و خۆپارێزی په‌یڕه‌و بكه‌ن ئه‌مه‌ش پەیوەستە بە ئاستی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە له‌ ئه‌مریكا و جیهاندا.
د.ئه‌نتۆنیۆ فاوچی وتیشی: ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ‌ئه‌مریكا نیو ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش وه‌رچەرخانێكی مه‌ترسیداره‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكا.

له‌ به‌شێكی دیمانه‌كه‌دا، د. فاوچی ده‌ڵێت: ئه‌و ڤاكسینانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستن، تا راده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر جۆری نوێی گۆڕاوی كۆرۆنا كه‌ له‌به‌ریتانیا بڵاوبۆتە‌وه‌، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆره‌كه‌ی ئه‌فریقیای باشور كه‌متره‌.
شایه‌نی باسه‌، به‌پێ ئاماره‌ ته‌ندروستیه‌كانی ئه‌مریكا، رێژه‌ی توشبون و مردن بەڤایرۆسی کۆرۆنا له‌و وڵاته‌ كه‌میكرده‌وه،‌ به‌ڵام ئاماره‌كان دڵخۆشكه‌رنین بەجۆرێک تائێستا له‌ئه‌مریكا پێنجه‌سه‌د و ده‌ هه‌زار و حه‌وت سه‌د كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌هۆی ڤیرۆسی كۆرۆناوه‌ و تائێستاش له‌ ئه‌مریكا ته‌نها 15 % هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ ڤاكسینییان وه‌رگرتووه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif