عومه‌ر وائیلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی عێراقی وتووه، به‌مزووانه ڕێكاره‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، كه پێشتر ڕێكاره یاساییه‌كان گیرانه‌به‌ر.
عومه‌ر وائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پرسی داخستنی ده‌روازه سنورییه نافه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تاوتوێكردووه".
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 11 ده‌روازه‌ی سنورییه، به‌ڵام ته‌نیا 6 ده‌روازه‌یان به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ناسێندراون، پێنج ده‌روازه‌یان نافه‌رمین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق