ئێران.. داواى به‌په‌له‌ى گه‌ڕانه‌وه له ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كات
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە داوایەکی بەپەلە ئاراستەی جۆ بایدن سه‌رۆكى نوێى ئه‌مه‌ریكا دەکات.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران له چاوپێكه‌وتێنكیدا ڕای گەیاندووه، "ئەمه‌ریکاییەکان کاتیان بەدەستەوە نامێنێت، ئه‌ویش بەهۆی یاساکەی پەرلەمان و هه‌روه‌ها بەهۆی کەشی هەڵبژاردنی کە پاش ساڵی نوێی نەورۆز دێتە ئاراوە".
زیاتر گوتى، "داوا لە واشنتۆن دەکه‌م به‌پەلە هه‌وڵه‌كانى بۆ گەڕانەوەى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 چڕ بكاته‌وه، چونكه ئەو یاسایەی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە فشار دەخاتە سەر حکوومەت تا هەڵوێستی لەبارەی ڕێککەوتنەکەوە توندتر بکات."
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو نێردراوی ئه‌مه‌ریكی نوێ تایبه‌ت بۆ كاروباری ئێران "ڕۆبه‌رت مالی" ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا بكات، بۆ ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆ و چالاككردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەهۆی زیاتر قوڵبوونەوەی ئەو قەیرانە ئابوورییەی ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمه‌ریکا دووچاری بووەتەوە، بەتایبەت هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمەکانی، کە زۆرینەی داهاتی حکوومەتی ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق