لەماوەی دەیان ساڵی رابردوو زەوی وەكو ئێستا نەبووە

ليست هناك تعليقات

زانایانی بواری گەردونناسی باس لەوەدەكەن، بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ساڵی (2021) زەوی لەوپەڕی ئارامیدا بووە لەماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی چاڵاكی مرۆڤ كەمیكردووە.

گروپی نێودەوڵەتی زانایانی بوومەلەرزەزانی (33) دەوڵەتی جیهان بڵاویانكردۆتەوە، لەساڵی (2020) دا ژاوەژاو بە ڕێژەی (50%) كەمیكردووە، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی گەشت و كاركردنی كارگەكان، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناو پرۆسەی داخستنی جیهانەوە بووە.

ئەوەش هاتووە، لە (268) وێستگەی دیاریكردنی بومەلەرزە لەسەرتاسەری جیهاندا لە (185) وێستگەیان ژاوەژاوی زەوی كەمیكردووە، هەروەها ژاوەژاوی شارەكانیش بە ڕێژەی (50%) كەمیكردووە لە هەندێك لە وێستگەكان بەتایبەتی لەو چەند هەفتەیەی كە كەرەنتینەی قورس لە زۆربەی جیهاندا سەپێنرا.

بەپێی وتەی زانایان، چونكە كەرەنتینەو داخستن بۆتە هۆی لەكاركەوتنی جوڵەی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی جوڵەی فڕۆكەوانی وەستاوەو كارگەكان داخراون، بەهۆی ئەوەشەوە زەوی لە ئارامترین ماوەیدا بووە زیاتر لە كۆتایی هەموو ساڵێك، كە بەشێوەیەكی سروشتی ئارامترین كاتەكانی ساڵن.

لای خۆیەوە (جۆن كلینتۆن) زانای بوومەلەرزەزانی باسی لەوەكردووە، كاتەكانی داخستن و كەرەنتینە ئارامترین كات بوون كە تۆمارمان كردبێت، ئەوەش بەپێی داتاكانی (20) ساڵی ڕابردوو، بەهۆی زیادبوونی ژاوەژاوی بەردەوامی مرۆڤەوە، لەوانەیە ئەو ماوەیە هێمنترین ماوەی زەوی بێت تا كاتێكی زۆر درێژ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif