بۆچی نابێت چای سه‌وز به برسێتی بخۆی؟
زۆربه‌مان سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وزمان بیستووه، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن ئه‌وه بزانن كه هه‌رگیز نابێت له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ یان به برسێتی بخورێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی لبنان24 له هه‌واڵێكدا چه‌ند هۆكارێك باس ده‌كات كه ڕێگری له خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ و برسێتی ده‌كه‌ن.
هۆكاره‌كان ئه‌مانه‌ن:
_ تووشی ئازاری گه‌ده، سكچوون و ڕشانه‌وه‌ت ده‌كات.
_ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جه‌سته و خوێن ده‌بێت و پرۆتین كه‌م ده‌كاته‌وه، ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خوێن.
_ ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسن له‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست كه‌مخوێنییه‌وه ده‌ناڵێنن.
_ به‌هۆی ڕێژه زۆره‌كه‌ی كافاین كه تێیدایه، هۆرمۆن به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌رده‌دات و لێدانی دڵ و په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات.
باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز:
پسپۆڕان به‌یانیان به باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز داده‌نێن، به‌ڵام ده‌ڵێن له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ نا، به‌ڵكو دوای خواردنی ژه‌مێكی سووكی وه‌ك پارچه پسكیت یان میوه‌یه‌ك.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق