كۆڵبەڕێك بە تەقەی هێزە ئەمنیەكان كوژرا

ليست هناك تعليقات

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە كۆڵبەران كردووە و بەو هۆیەوە كۆڵبەرێك كوژراوە، دەشڵێت ،”لەماوەی مانگی ڕابردوودا 15 كۆڵبەر لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون و برینداركراون”.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوباتی 2021 هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لەكۆڵبەران كردووە و بەو هۆیەوە كۆڵبەرێك كوژراوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە كۆڵبەرەكە ناوی هاشم حەسەن عوسمان-ە تەمەنی 33 ساڵە خەڵكی گوندی مەنجیلان و دانیشتووی بانەیە.

ئەمە لە كاتێكدایە ، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 15 كۆڵبەر لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون و برینداركراون، كە ٤٧٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif