لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌هۆی كۆچی دوایی "سه‌ردار ئاغای حه‌مه‌ی ئه‌وڕه‌حمان ئاغای سلێمانی"ه‌وه.
له‌په‌یامێكی هاوخه‌میدا، لاهور شێخ جه‌نگی كه ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كردوه رایگه‌یاندوه، به داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی كه‌سایه‌تی دیار و تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌ری كوردایه‌تی كاكه "سه‌ردار ئاغای حه‌مه‌ی ئه‌وڕه‌حمان ئاغای سلێمانی" خاڵی به‌ڕێزتانم بیست، بۆئه‌و خه‌مه‌تان هاوبه‌شی خۆم به ئێوه راده‌گه‌یه‌نم.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی كه‌سایه‌تی دیار و تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌ری كوردایه‌تی كاكه (سه‌ردار ئاغای حه‌مه‌ی ئه‌وڕه‌حمان ئاغای سلێمانی) خاڵی به‌ڕێزتانم بیست. بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان هاوبه‌شیی قووڵی خۆم به ئێوه ڕاده‌گه‌یه‌نم، له ڕێی ئێوه‌شه‌وه پرسه و هاوخه‌میم ده‌گه‌یه‌نم به یه‌ك به یه‌كی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو و به‌شداریی خه‌متانم. بۆ خۆتان خۆش بن و ته‌مه‌نی درێژی بۆ جێهێشتبن.
له په‌روه‌ردگارم داوایه گیانی كۆچكردوو به به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات، دڵنه‌واییی و سوكناییش به هه‌مو لایه‌ك ببه‌خشێت، ئه‌وه دوایین په‌ژاره و ناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون.
لاهور شێخ جه‌نگی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق