وەزیری دارایی عێراق: چەند كەسێكی تێوەگلاون لە گەندەڵی پەیوەندییان بە هەواڵگری ئەمریكاوە هەیە

ليست هناك تعليقات


بە وتەی وەزیری دارایی عێراق، چەند كەسێك كە لە دۆسیەی گەندەڵیی گەورە تێوەگلاون، پەیوەندییان بە دەزگای هەواڵگریی، ئەمریكاوە هەیە.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكدا، ڕایگەیاند، ئیدارەی ئەمریكا چاوپۆشی لە گەندەڵییەكانی چەند گرێبەستێكی سەربازیی لە سەردەمی حازم شەعلان وەزیری بەرگریی لە حكومەتی كاتیی عێراق لە دوای پڕۆسەی ئازادی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣دا، كردووە و دواتر دەركەوتووە چەند كەسایەتیك كە لە دۆسیەی گەندەڵیی گەورە تێوەگلاون، پەیوەندییان بە دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا "سی ئای ئەی"، هەیە.

سەبارەت بە كاندیدكردنیشی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دارایی، عەلی عەلاوی ڕایگەیاند، هیچ كوتلەیەك كاندیدی نەكردووە و لەلایەن خودی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دارایی دەستنیشانكراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif