ئومێد خۆشناو داوایەكی لەهاوڵاتیانی هەولێر هەیە

ليست هناك تعليقات

پارێزگای هەولێر بڵاویدەكاتەوە، بەهۆی پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕایكردنی مامەڵە و كاروباری هاوڵاتییان ، بەهیچ شێوەیەك هیچ مەراسیم و ڕێورەسمێك بۆ پێشوازیكردن و پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەكاربوونی ئومێد خۆشناو بەپارێزگاری نوێی هەولێر ئەنجامنادرێت.
پارێزگای هەولێر لەروونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داواكاری ئومێد خۆشناو بۆ هاوڵاتیان " لەجیاتی پیرۆزبایی" ناردنی فاتیحایەكە بۆ ڕوحی (د.فەرسەت سۆفی) پارێزگاری پێشووی هەولێر.

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا بەهەمان شێوە داوا لەسەرجەم كارمەند و فەرمانبەر و بەڕێوەبەری یەكە كارگێڕیی و فەرمانگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كراوە، لەبڕی سەردانیكردنیان بۆ دیوانی پارێزگا بەمەبەستی پیرۆزباییكردن ، لەئایندەدا خۆیان سەردانی سەرجەم سنوور و فەرمانگە و شوێنەكان دەكەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif