عەبدالعزیز هاشم هەركی
-
-
ئەو کێشانەی نێوان هەولێر درێژەی کێشاوهیچ چارەسەر لە ئاسۆدا نابینرێت وهەر لایەکیش خۆی پێ ڕاستەو ئەوەی تری پێ هەڵەیە.
کێشەوناکۆکیەکان هەروا زۆر دەبن وکەڵەکە دەبن،هاوڵاتیانی هەرێم بونەتە قوربانی پلەیەکی ئەم شەڕەو سوتماکی ئەم ئاگرە.
خەڵک نازانێ چی بکات، بەکام دوعابلێ ئامین.
چونکە ئەوانەی هەرێم دەلێن نابێ نەوت تەسلیمی بەغدا بکەین، ئەگەر وابکەین ئەم هەمو خەبات وقوربانیەمان دەبێتە تڕاویلکە، ئیتر بەتەنها خۆیشی ناتوانێ بودجە دابین بکات، بەڵکوچاوی لەوەیە بەغدا پارەی مانگانە بنێرێت بەڵام بەغدا ڕازی نیە بینێرێت ومەرجی خۆی هەیە، کەتەسلیم کردنی نەوت ونیوەی داهاتی ناوخۆیە، ئەوکات بودجەی تەواودەنێرێت بۆهەرێم، شارەزایان دەڵێن ئەوەی دەست هەرێم دەکەوێت لەقازانجی هەرێمە بەڵام بۆجی هەرێم ناینێرێ؟؟ ئەوە پرسیارێکە وەڵامی نادیارە.
لێرەدا هەرێم یان دەبێ خۆی داهاتی باشتری دەست کەوێ ونایەوێت ئاشکرای بکات یانیش دەیەوێت سزای هاوڵاتیانی خۆی بدات، ئیتر بۆچی سزایان دەدات وباری ژیانیان قورس دەکات ئەمەش خۆی هەلگری چەندین پرسیاری ترە، چونکە ئەوەی دیارە لەهەمووڵاتان دەبێت دەسەڵات میلەت بەخێوبکات وژیانیان دابین تاکو ئەوانیش پشتیوانی بکەن، جا دیارە حکومەت بەڵایەوەگرنگ نیەئاخۆ خەڵک پشتگیری دەکات یانیش نا چونکە پێویستی پێیان نیەو پشتیوانی تری بەلایەوە گرنگەوەکو هێزی سەربازی وئەمنی یانیش هێزو وڵاتی دەرەکی کە لەم قۆناغەدا هەبونی ئەمانە لەبەرژەوەندی ئەوانەوخزمەتی ئەجێندای ئەوان دەکات..
یانیش ئەوەتا هەرێم وەکو دەلێت تەنها بڕێکی زۆر کەم بۆی دەمێنێتەوە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت کە بەپێی گرێبەستەکان 70% بۆ کۆمپانیاکانی گەڕان ودەرهێنان وگواستنەوەو هیتر دەڕوات.
ئەمەش خۆی هەڵگری پرسیاری ترە بۆچی ئەم گرێبەستانەبەم جۆرە ئەنجام دراون؟؟ ئایا هەرێم ئەوەندە نەزان بوەو فێلی لێکراوە کە عەیبەیەکی زۆر گەورەیە..
بۆچی وا نەوتی خۆی ونەوەی ئێستاوداهاتوی وا هەرزان فرۆش کردووە..یان ئەوەتا زانیویانە بەڵام هێزی گەورەتر لەوان کارەکەی پێ کردوون بۆ مەبەستی هاوبەشی هەردولاکە مسۆگەری مانەوەی خۆیان بکەن.
لەهەردوو حاڵەتدا بەزانین بێت یان نەزانین هەرێم گورزی لە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە داوەو پشتی میلەتی خۆی شکاندوە.ئێستا ئەوە بۆشەش ساڵ دەڕوات هاوڵاتیانی هەرێم ژیانیان لێ تاڵ بوەو هیچ چارەسەرێک لە ئاسۆدا نابینرێت.
ئەوەی یەکەم قوربانی ئەم بارودۆخەیە تەنهاهاوڵاتیانن بەموچەخۆروکەسانی ترەوە چونکە هەمویان بازاڕیان شێواوەو ژیانیا تاڵ بووە.
نە بەغدا ونەهەولێریش خەمی چارەسەری کێشەکانیان نیه بەڵکو شەڕی سەپاندنی ئیرادەی خۆیان دەکەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق