وەزارەتی پەروەردەی هەرێم قوتابیان ئاگاداردهكاتهوه
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕێنمایی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە و داواش دەکات، خوێندکاران لەکاتى تاقیکردنەوەکاندا ئامادەبن.
ئهمڕۆ چوار شهممه 24 ی شوباتی 2021 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا کە واژۆی د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەت و هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی ئەزمونەکانی لهسهره، ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەو قوتابی و خوێندکارانەی بازنەی یەکەم پۆلەکانی (1، 2، 3) کە بەشێوەی ئارەزومەندانە لە دەرەوەی پۆلەکان درێژە بەخوێندن دەدەن پێویستە لەکاتی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانی (4 بۆ 11) لە قوتابخانە ئامادەبن تاوەکو هەڵسەنگادنیان بۆ بکرێت لەسەر 100 نمرەکە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم له نوسراوهكهدا ئهوهشی خستۆتهروو، پۆلەکانی 4ـی بنەڕەتی تاوەکو 12ـی ئامادەیی پێویستە بەدواداچوون بۆ تاقیکردنەوەی 20 نمرەی قوتابخانەکان بکەن و لە کاتی تاقیکردنەوەکان ئامادەبن و ئەگەر بەشداری نەکەن ئەوا نمرەی (سفر)یان بۆ دادەنرێت لە تاقیکردنەوەکەو 10 نمرەی ڕۆژانەش لەسەر ئەو 20 نمرەیەی تاقیکردنەوەکە دەبێت و دابەشی 2 دەکرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق