سكرتێری یه‌كێتیی تۆپی پێ: حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بودجه‌ی ئێمه داوه
سكرتێری یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان رای گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بودجه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان داوه، به‌ڵام تا ئێسته بۆیان خه‌رج نه‌كراوه.
سه‌لام حوسێن سكرتێری یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان ڕایگەیاند: "تا ئێسته سه‌رجه‌م خوله‌كانمان به‌بێ پاره‌ی به‌رده‌ست به‌ڕێوه بردووه و ئێمه ئه‌زموونمان له كاره‌كه‌ی خۆماندا هه‌یه".
گوتیشی: "، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بودجه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان داوه، به‌ڵام تا ئێسته بۆمان خه‌رج نه‌كراوه و نووسراویان له وه‌زاره‌تی داراییه.
سه‌لام حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه دا، پێده‌چێت خوله‌كانی كوردستان رابگیرێن، تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی ئاژاوه‌ی یاریگه‌كان و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ناوبژیوانان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ناوبژیوانان ده‌كرێت، كاره‌ساته، له هه‌موو دنیادا ناوبژیوان هه‌ڵه ده‌كات و ئه‌وانیش مرۆڤن، به‌لام نابینین هێرش بكرێته سه‌ر ناوبژیوان و لێی بدرێت".
حوسێن گوتی: "چه‌ند ساڵیكه ژماره‌ی ناوبژیوانانی كوردستان زیاد ناكات، چونكه گه‌نجه‌كان ئاماده‌نین بێنه پێشه‌وه بۆ كاری ناوبژیوانی و له به‌رامبه‌ردا سووكایه‌تییان پێ بكرێت و لێیان بدرێت.
هه‌روه‌ها له یاریی هه‌ولێر و برایه‌تی، كه له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌چوو، جگه له هێرشی سه‌ر ناوبژیوانان له لایه‌ن هانده‌رانه‌وه، هێرش كرایه‌سه‌ر تیمێكی میدیایی یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانیش، كه‌ناڵه‌كه‌ش سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كردووه.
سكرتێری یه‌كێتیی تۆپی پێ گوتی: "ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر میدیاكان، ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر ئێمه، بۆیه مایه‌ی قبوڵكردن نییه و ئێمه پاڵپشتیی سكاڵای یاسایی هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، كه به‌رگری له مافه‌كانی خۆی بكات.
یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆوبووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت چه‌ند بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بدرێن، له‌وانه‌ش به فه‌رمی راگرتنی سه‌رجه‌م خوله‌كان تا كاتێكی نادیار.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق