دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن ئێرانەوە ئاگادار کراونەتەوە، کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە ئەمڕۆ یەکشەممە21-2-2021، کاتژمێر2ـــی پاشنیوەڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە رووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، "تەنها هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێم و هاوڵاتیانی ئێرانیش، کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئێران."
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ شەممە عەباس ئیسماعیل بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی پەروێزخان رایگەیاندبوو "لەلایەن ئێرانەوە ئاگادارکراوونەتەوە، کە دەروازەکە بە رووی گەشتییارییەوە دادەخرێت و لە کاتژمێر 12ــی دوێنێ نیوەڕۆوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق