ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى گرووپه‌کانى به‌رگرى عێراقى به‌ڵێنیانداوه وه‌ڵامى هێرشه‌که‌ى شه‌وى پێنجشه‌ممه‌ى رابردووى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له رۆژهه‌ڵاتى سوریا بداته‌وه که به‌هۆیه‌وه لانیکه‌م 17 چه‌کدارى ئه‌و گروپه کوژران.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 28ى شوباتى 2021، له‌به‌یاننامه‌که‌ى ده‌سته‌که‌دا هاتووه"تاوانى هێرشکردنه سه‌ر پێگه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له رۆژهه‌ڵاتى سوریا کۆتایى به‌هه‌موو ئه‌و له‌یه‌کتێگه‌یشتنانه ده‌هێنێت که له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان په‌سه‌ند کراوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ده‌رفه‌تێکى که‌م له‌به‌رده‌م حکومه‌تى عێرقدا ماوه بۆئه‌وه‌ى به‌ڕوونى هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر پێشێلکارییه به‌رده‌وامه‌کانى سه‌روه‌ریى خاکه‌که‌ى پیشان بدات" ده‌شبێت حکومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ئه‌مریکا و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ڕوون بکاته‌وه که خاکى خۆیان کردۆته‌وه جێگایه‌ک بۆ په‌لاماردانى عێراق، هه‌روه‌ک چۆن ده‌بێت هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه روون بکاته‌وه که له‌ناوخۆى عێراقه‌وه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا تێکه‌ڵکردووه و پاساو بۆ تاوانه‌کانى ده‌هێننه‌وه".
هاوکات، ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى گرووپه‌کانى به‌رگرى عێراقى داواى له حکومه‌تى عێراق کردووه له‌ڕێگاى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى پیشه‌ییه‌وه ئه‌و که‌سانه ئاشکرا بکات که هاوکاریان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کاندا کردووه و له‌سه‌ر تاوانه‌که‌یان ئاسانکارییان بۆکردوون، هه‌موو لایه‌ک به‌ره‌و ئاکامێک ده‌بات که هیچکه‌س خۆزگه‌ى پێناخوازێت.
ده‌سته‌که له‌کۆتاییدا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى کردووه که ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌که‌ى سه‌ر هێزه‌کانیان بێ وه‌ڵامى گونجاو تێناپه‌ڕێت و ئه‌وکاته‌ش هه‌موو ئه‌وانه‌ى هاوکار و هه‌ماهه‌نگى ئه‌و تاوانه بوون له‌لێپرسینه‌وه رزگاریان نابێت.
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى فرۆکه جه‌نگییه‌کانى ئه‌مریکا هه‌ردوو گروپى چه‌کدارى (که‌تائیب حزبوڵڵا ، که‌تائیب ئه‌لشوهه‌دا)ى سه‌ر به هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له سوریا کرده ئامانج، که به‌پــێى به‌دواداچونه‌کانى ڕوانگه‌ى سورى بۆ چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ 17 چه‌کدارى ئه‌و دوو گروپه کوژراون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق