پارێزگاری سلێمانی ڕاستییەکی تاڵی درکاند

ليست هناك تعليقات


لیزا فەلەکەدین کاکەیی

سەرەڕای قەیرانی دارایی و رەوشی ئاڵۆزی سیاسی ناوچەکە کە بەردەوام بەربەست و کێشە بۆ کابینەی نۆیەم دەخولقێنن، بەڵام دارشتنی سیاسەتێکی دووربین و زیرەکانەی حوکمرانی لەلایەن سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی وایکرد کە لەگەڵ ئەوەی هەوڵی سەرەکی ئەم کابینەیە بۆ دابینکردنی مووچە بێت هەروەها گرنگییەکی تەواو بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان بدات لە پێناو بەهێزکردن و دۆڵەمەندکردن و بە سیستەمکردنی ژێرخانی ئابووری بۆ هەموو پارێزگاکان بەبێ جیاوازی. پارێزگاری سلێمانی لە رێگەی پەیامێکەوە لە هەژماری فەیسبوکی خۆی ئەو راستییەی پشتراستکردەوە کە ساڵی 2020 بۆ 2021 بۆ سلێمانی ساڵی سەرمایەگوزاری و ساڵی وەبەرهێنانە... پەیامەکەی پارێزگار گەواهیدەری ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم لەپاڵ ئەو بودجە کەمەی کەوا بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان و ئاوادانی دەستی کەوتووە بەڵام پشکی شێری بۆ پارێزگای سلێمانی دابین کردووە.

دوایی چەندین ساڵ لە کەمی خزمەتگوزاری و لاوازی پرۆژەی وەبەرهێنان کە دەرهاویشتەی ململانێی نێوخۆیی هێزە سیاسیە لۆکاڵییەکانی سلێمانی بووە، خۆشبەختانە ئەم کابینەیە لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتەوایی و پارێزگاریکردن لە قەوارەی هەرێم زۆر زیرەکانە ئەو کەلێنەی پرکردووەتەوە و هەر سەبارەت بەم بابەتە بۆ داهاتووش پلان و بەرنامەی گرنگتری دەبێت.

بیرمان نەچێت کەوا ئەم پەیامە راستییەکی تاڵە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کە خەریکی دارشتنی پرۆژەی جیاکردنەوەی سلێمانی و تەسلیمکردنی چارەنووسی ئەو پارێزگایەن بە عێراق، بەتایبەت ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و چەند ڕێکخراوێکی سیاسی کە بەردەوام داوای جیاکردنەوەی سلێمانی دەکەن بەبیانووی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم بەرامبەر بەم پارێزگایە نادادپەروەربووە !

ئەگەر بمانەوێت پارێزگاری لەم قەوارەیە بکەین و رووبەرووی تەواوی بەربەستەکان بووەستینەوە باشتر وایە ئەو ڕق و کینە سیاسییە کەڵەکەبووە وەلابنێن و هاوشێوەی هەڤاڵەکان دان بە راستییەکان ببینن و وازبێنن لە چەواشەکاری و چاندنی توخمی دووبەرەکی و خۆخۆری.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif