بایدن رێساكانی تایبەت بە پرسی كۆچبەران بۆ ئەمریكا هەڵوەشاندەوە

ليست هناك تعليقات

جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سێ بڕیاری نوێی ئیمزا كرد كە تایبەتن بە رێكخستنەوەی رێسا و یاساكانی كۆچكردن بۆ ناو خاكی ئەمریكا و لە لێدوانێكیشدا دووپاتیكردەوە كە ئەو یاسای نوێ داناڕێژێت بەڵكو ئەو هەڵانە چاك ئەكاتەوە كە ئیدارەی پێشووی واشنتۆن بە سەرۆكایەتی ترەمپ ئەنجامی داون.

 راشیگەیاند چی تر نابێت رێگری لە هاوڵاتیان بەشێك لە وڵاتانی جیهان بكرێت لە هاتنیان بۆ ناو خاكی ئەمریكا و بە تایبەت هاوڵاتیان وڵاتانی ئیسلامی و دووپاتیشیكردەوە كە رێگریكردن و جیاوازی كردن لە نێوان هاوڵاتیان كارێكی نامرۆڤانەیە و لەگەڵ سیستمی دیموكراسی ئەمریكا یەكناگرێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif