جۆ بایدن: له قسه‌كردن له‌سه‌ر تره‌مپ بێزاربووم
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی "CNN"، وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی به‌رنامه‌كه‌ی دایه‌وه.
زۆرینه‌ی بابه‌ته‌كانی ناو به‌رنامه‌كه‌ش تایبه‌تبوون به ره‌وشی په‌تای كۆرۆنا له ئه‌مریكا و هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڤاكسیندان، جۆ بایدن داوای له گه‌له‌كه‌ی كرد متمانه به حكوومه‌ت بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك پێویست ئاماده‌كاری نه‌كراوه بۆ هه‌ڵمه‌تی ڤاكسیندان و گوتی: "كاتێك ئێمه هاتینه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بڕێكی زۆر كه‌م ڤاكسین هه‌بوو. به‌پێی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی واژوومان كردوون تا كۆتایی مانگی تهمووز، 600 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین وه‌رده‌گرین، به‌م شێوه‌یه به‌شی هه‌موو هاووڵاتییان ڤاكسینمان ده‌بێت".
جۆ بایدن داوای له هاووڵاتییانی ئه‌مریكا كرد هه‌ركه‌سێك ده‌ستی ده‌گاته ڤاكسینه‌كه خۆی ڤاكسین بدات و پێشی وابوو كه په‌تاكه هه‌تا كۆتایی ساڵ به‌راورد به ئێستا، زۆر لاواز ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه قوتابخانه‌كان ده‌توانن قۆناغ به قۆناغ وه‌ك رابردوو ده‌ست به خوێندن بكه‌نه‌وه.
جۆ بایدن جه‌ختی له‌وه‌شكردووه كه سوورن له‌سه‌ر ده‌ركردنی پاكێجی یه‌ك ترلیۆن و 900 ملیار دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتوانی كۆرۆنا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌سه‌ر به بێ‌تاوان ناساندنی دۆناڵد تره‌مپ له دۆسیه‌ی دوورخستنهوهكهیدا پرسیارێكی ئاراسته‌كرا و له وه‌ڵامدا گوتی: "به‌درێژایی چوار ساڵی رابردوو هه‌موو هه‌واڵه‌كان ده‌رباره‌ی تره‌مپ بوون. له چوار ساڵی داهاتوودا، هه‌موو هه‌واڵه‌كان ده‌رباره‌ی گه‌لی ئه‌مریكا ده‌بن، ئیدی له قسه‌كردن له‌سه‌ر تره‌مپ بێزاربووم.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق