سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسته وه‌ك فراكسیۆنه كوردییه‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه ده‌كه‌نه‌وه كه حكوومه‌ت له باره‌ی ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم ناردوویه‌تی، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش زانیاری زیاتر ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی شوبات، ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌ی دارایی تا ئێسته له‌سه‌ر ده‌قێك له باره‌ی ماده‌ی 10 و 11ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق نه‌گه‌یشتوونه ڕێككه‌وتن.
روونیشی كرده‌وه كه وه‌ك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دووپات له‌و ده‌قه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێشتر هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون كه باس له ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ ده‌كات.
لای خۆیه‌وه جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تا ئێسته شیعه‌كان كۆده‌نگ نه‌بوون له‌سه‌ر ڕایه‌ك له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم و ماده‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان، به قسه‌ی زاره‌كی ڕازین به‌وه‌ی له بودجه‌دا هاتووه، به‌ڵام كه دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قێك بنووسن په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه هیچ كام له‌لایه‌نه شیعه‌كان نایانه‌وێ بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری رێككه‌وتنێكی نووسرا و دواتر له‌شه‌قامی عێراق سه‌رزه‌نشت ده‌كرێن.
به‌ڕای چاودێران حكوومه‌تی عێراق نایه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێكبكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش باشترین هه‌نگاو له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه چاكسازی له داهاتدا بكات و خۆی مووچه وه‌ك ئێسته دابه‌ش بكات.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق