بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت،" بڕیارە لە سەرەتای مانگی سێ (ڤاکسینی کۆرۆنا) بگاتە هەرێمی کوردستان".
دکتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، "بەپێی ئەو زانیارییانەی ئێمە هەمانە، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە هەرێمی کوردستان، ئێستاش ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی ئەوانەی ڤاکسینەکە دەکەن، لە کۆتاییەکانی مانگی شوبات راهێنانیان پێبکرێت".
ئاماژەی بەوەشداوە،" ئەولەویەتی لێدانی ڤاکسین لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستییە، بەتایبەتی ئەوانەی لە سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنا کاردەکەن، دوای ئەوان، ئەو کەسانەی تەمەنیان گەورەیە و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، پاشان ئەوانەی لە دەزگا ئەمنییەکان کاردەکەن، ئەگەر ژمارەکەش زیادی کرد، بە دڵنیاییەوە بەرنامەی نوێتریش دەبێت".
بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی ،تا ئێستا 107 هەزار و 301 کەس له ههرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 102 هەزار و 657 کەس چاکبوونەتەوە و سێ ههزار و 502 کەسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق