تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە گارە راگەیاند

ليست هناك تعليقات

 


وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو سەربازی خۆی لەهێرشی ئەمڕۆی چیای گارە لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێکی سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی "چنگی هەڵۆ"یان بۆسەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەچیای گارەی سنوری قەزای ئامێدی لەپارێزگای دهۆک دەستپێکردوە، لەئەنجامی روبەڕوبونەوەیاندا لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە دوو سەربازیان کوژراون و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " لە ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا ٢٢١٨ (دوهەزار و دوسەدو هەژدە) سەرباز بەشداریانکردوە کە پێکهاتون لەهێزەکانی کۆماندۆی جەندرمە، هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی جەندرمە (JÖH)، ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی پۆلیس (PÖH) و تیمەکانی پاسەوانی ئاسایش".

پەکەکە تا ئێستا لەراگەیاندراوێکی سەرەتایدا ئاماژەی بۆ رووبەرووبوونەوەی لەشکرکێشی تورکیا کردووە بەبێ بڵاوکردنەوەی وردەکاری زیاتر.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif