ڕۆژنامەی زەمان-ی توركی ئاشكرایدەكات، لە چەند ساڵێكدا زیاتر لە 128 هەزار كەس لەتوركیا بەتۆمەتی سوكایەتی بە سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە.
ڕۆژنامەی زەمان-ی ئۆپۆزسیۆن لەنوێترین ڕاپۆرتیدا ئاشكرایكرد، 128 هەزار و 872 كەس لە توركیا لە 5 ساڵی ڕابردوودا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە، ئەویش بەتۆمەتی سوكایەتی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا. لەو دۆسیەیانەی كاریان لەسەركراوە 903 منداڵ بوونی هەیە كە سزادراون، هاوكات زیاتر لە هەزار كەسیش سزادراون بەهۆی هەمان تۆمەتەوە. لەڕۆژی هەشتی مارسی ئەمساڵدا چەند ژنێك لەتوركیا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە، ئەویش بەتۆمەتی سوكایەتی بە سەرۆكی وڵاتەكەیان.
لەچوارچێوەی تۆمەتی سوكایەتیبەسەرۆك كۆماری توركیا هەفتەی ڕابردوو دادگای ئیستانبوڵ بڕیاری زیندانی سێ ساڵ و شەش مانگی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) دەركرد.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق