سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 33 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا دەڵێت، "وەک هەمیشە جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی و پێکهوهیی ههموو لایهن و پێکهاتهکانی کوردستان دەکەینەوە. وەفاداریمان بۆ خوێنی شەهیدان و بەفیڕۆنەچوونی رەنج و خەباتی گهلهکهمان، هەر ئەوەمان لێ دەخوازێت."
ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە دەستی حکومەتی بەعس تێدەپەڕێت کە بووە هۆی شههيدبوونى زیاتر له پێنج هەزار هاونیشتمانی و برینداربوونی هەزارانی دیکە. ئەوەش سەرەڕای وێرانبوونی شارەکە و دهربهدهربوونی خەڵکەکەی.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لەم یادەدا دووبارە جەخت لە بایەخدانی زياتر بە هەڵەبجە و خەڵکەکەی دەکەنەوە. "خزمەتی برینداران و کەسوکاری قوربانیان، کار و هەنگاوی زیاترمان لێ دەخوازێت کە شایستەی پارێزگای هەڵەبجە و دانیشتووانە سەربەرز و ستەمدیدەکەی بێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا گوتوویەتی، "داواکارین حکومەتی عێراقی فیدراڵ وەک بەرپرسیاریێتیی یاسایی و ئەخلاقی، ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتووان و ژینگەی وێرانکراو و ژەهراویکراوی پارێزگای هەڵەبجە، هەنگاوی کردەیی بنێت."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق