قەرزی بانكە تایبەتەكانی عیراق بۆ ساڵی 2020بە بەراورد بە ساڵی 2019لە 15% زیادیكردووە

ليست هناك تعليقات

یەكێتی بانكە تایبەتەكانی عیراق ئاشكرای كرد، ساڵی 2020 پێدانی قەرز بەهاوڵاتیان‌و كۆمپانیاكان لەلایەن بانكەكانەوە، بەراورد بە ساڵی 2019 لەسەدا 15 پۆینت پێنج زیادیكردووە، هۆكارەكەشی بۆ سیاسەتی كاركردنی بانكی ناوەندی دەگەڕێتەوە

عەلی تارق بەرێوەبەری جێبەجێكاری یەكێتی بانكە تایبەتەكانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییەی ساڵی رابردوو بەرۆكی وڵاتەكەمانی گرتبوو بەهۆی كۆرۆناوە، بەڵام چالاكی بانكەكان زیاتر بووەو سەرمایەی بانكەكان گەیشتۆتە 16 ترلیۆن و 760 ملیار دینار و بەراورد بە ساڵی پێشتر لەسەدا 8 پۆینت پێنج زیادیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی رابردوو دانراوی بانكی لەسەدا 3 زیادیكردوەو لە 82 ترلیۆن و 100 ملیارەوە بۆ 84 ترلیۆن و 750 ملیار دینار بەرزبۆتەوە، هۆكارەكەشی ئەو قەیرانانە بووە كە كاریگەری لەسەر دۆخی گشتی ئابووری عیراق هەبووە.

بەرێوەبەری جێبەجێكاری یەكێتی بانكە تایبەتەكانی عیراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەراورد بە ساڵی 2019 قەرزی بانكەكان لەسەر هاوڵاتیان ساڵی 2020 لەسەدا 6 پۆینت 4 بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە 4 ترلیۆن و 430 ملیار دینار، ئەمەش ژمارەیەكی گەورەیەو زیادبوونی ئەو قەرزانەش وادەكات بانكەكان رێوشوێنەكانی پێدانی قەرز توندتر بكەنەوە، ئەوەش ئاماژەیە كەمترسیدارە بۆ سەر گەشەكردنی كاری بانكی لەعیراق.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif