رێژەی هەژاریی لە عێراق گەیشتە 31.7٪

ليست هناك تعليقات

پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت “رێژەی هەژاریی لە وڵاتدا گەیشتووەتە 31.7٪ و داوای هاوکارییەکی زیاتریش دەکات لەمبارەیەوە”.

عەبدولرەحمان میجاج نوێنەری WFP لە عێراق رایدەگەیەنێت “رێکخراوەکەیان چاودێری نرخی سەبەتەی خۆراکی عێراقییەکان دەکات کە هەر یەکێکیان 2100 کالۆرییە”.

وتیشی: “10٪ی خەڵکی عێراق مەمرە و مەژی گوزەران دەکەن، تا بەردەوامیی بە ژیان بدەن، دەشڵێت: “لەنێو ئەو خەڵکەدا 35٪ هەرزانترین خۆراک دەکڕن و 27٪یش بە قەرز خواردنی رۆژانەیان دابیندەکەن”.

ئەو بەرپرسەی رێکخراوەکە راشیدەگەیەنێت “نرخی یەک سەبەتەی خۆراک بۆ 14٪ بەرز بووەتەوە لەوەتەی نرخی دۆلار بەرز بووەتەوە”.

رێکخراوەکە باسی ئەوەشیکردووە کە لە مانگی کانونی یەکەمی رابردوودا نزیکەی 3 ملیۆن هاووڵاتی لە عێراق کە 731 هەزاریان ئاوارەی ناوخۆیین، پارەی پێویستیان پێ نییە بۆ دابینکردنی خواردنی رۆژانەیان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif