فارس نەورۆڵی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ( نێچیرڤان بارزانی) بە تێگەیشتن لە فەلسەفەی نەورۆز، کە ڤیستڤاڵێکی نەتەوەییە، بەمانا یۆنانییەکەی ڤیستڤاڵ، هەروەهابە مانای ژیانەوەی سروشت و کارلێکەری لەسەر ژیانەوەی دەروون و فیکری مرۆڤ و بە تێگەیشتن لە برینە قوڵەکانی ناو ڕۆح و ناو کایەی سیاسی کوردی و ئێراقی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیامێکی پیرۆزبایی وەک نەورۆز نامەیەک ئاراستەی گشت کرد. ڕاستە پەیامەکەی مانایەکی کوردستانی هەبوو، لە هەمانکاتدا ڕەهەندێکی گەردونی هەبوو، جگە لە هاوسۆزی و هاوخەمی بۆ کوردستانیان، پێزانینی (عیرفان بجمیل )بۆ ئەو هێزە کۆمەڵایەتی و سەربازی و ئاسایشی و تەندروستییانە هەبوو، کە بۆ پاراستنی چاکەی گشتی لە خەباتدا بوون،
پەیامەکەی عەوداڵبوون بوو بۆ حەقیقەت، بەو مانایەی لە جێگای هەر ڕقێک وشەیەکی گەورەی بۆ خۆشەویستی و پێکەوەیی تێدابوو، نیشانەی خەباتێکی بێ وچانی هێزی نەرمی لەخۆ گرتبوو، بۆ تێگەیشتن لە نێو ماڵی کوردی خۆی و لە نێوان کوردو ئەوانی دیکەدا. پەیامێکی دەگمەن بوو، بۆ ڕوخاندنی ئەو دیوارانەی کە نایەڵێ ڕاستییەکان ببینین و ببیستین، کە دوژمنانی کورد دروستیان کردووە لە نێوانماندا، خستنەوە یادی ئەو ئازارە قوڵانەی ڕابردوومان بوو بۆ ئەوەی ڕامانچەڵەکێنێ، پەیامەکەی لە کایە سیاسییەکەیدا پەیامێکی ستایشی نەبوو، بەڵکو پەیامێک بوو پڕ لە حسی ڕەخنەیی لە خود، کە دەڵێ پێویستە بە خۆماندا بچینەوە. واتە ڕەخنە لە خۆمان بگرین پشت بە هێزی لۆژیک و ئیقناع کردن ببەستین لە جیاوازییەکانماندا، نەک بەگوتاری خۆسەپاندن، بەرمەبنای ئەم تێگەیشتنە بانگهێشتی هەموو لایەنەکانی کرد بۆ کۆبونەوەیەک بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەق بەستووە و بۆ ئەوەی کێشەکان نەدەینە دەس مێژوو، بەڵکو ئێستا چارەسەری بۆ بدۆزینەوە.
ئەگەر لەکاتی پەیامەکەدا لە ڕوی سایکۆلۆجییەوە سیمای سەرۆکی هەرێم بخوێنیتەوە، تێدەگەی پەیامەکەی لە قوڵایی دڵ و باوەڕبوون بوو بە چارەسەرکردنی کێشەکان.
بۆیە پێویستە هەموو لایەک لە قوڵایی دڵ و باوەڕبوون بە چارەسەری کێشەکان بە پیر بانگهێشت نامەکەوە بچن و وەک جەژنانەیەکی ئاشت بوونەوە وەریگرن بە خۆداماڵین لە هەموو ڕق و بوغزێک، چونکە لە پەیامەکەیدا کوردبوون مانادارییەکی ئەقڵانی هەیە، بەو مانایەی لەوە زیاتر ڕۆح و فیکر و کەلتوری کوردی خاپور نەبێت. لەلایەکی دیکەوە بە هەموو هێزە جیاوازەکانی عێراقی وت، ئەگەر دەتانەوێ عێراق سەقامگیر و ئاوەدان و ئارام بێت پێویستە تێگەیشتنی هاوبەشمان بۆ مانای عێراق هەبێت و دورکەوینەوە لە بە شەیتانکردنی یەکتری، بۆ ئەوەی ئەو کۆمەڵگایە لەو نەهامەتیە ڕزگاربێت، دەبێ لە ململانێکاندا مرۆڤ بوون لەدەس نەدەین، بۆ ئەمەش پێویستمان بە مەعریفەیە، نەک ڕۆحییەتی وەحشگەری و سڕینەوە، کە لە ڕابردودا ڕژێمی بەعس بەڕێوەی دەبرد. لە هەمانکاتدا داوای لە خێزانی نێودەوڵەتی کرد، کە هاوکاربن بۆ گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە، بۆیە ئەگەر لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە جەژنانە بۆ دڵخۆشی بێت، ئەوا ئەم پەیامەی سەرۆک جەژنانەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بوو بۆ کوردستان و عێراق و گەلانی ناوچەکە. ئەوەچەندەمین جارە سەرۆکی هەرێم ،لەبۆنە جیاجیاکاندا پەیامی هەست کردن بەبەرپرسیارییەتی باڵا ئاراستەی هەموو لایەک دەکات، کە پێویستە سیاسەت لە ئاستێکی بەرزدا ئیدارەبدەین ئەمەش لەڕێگای گفتوگۆی ئەقڵانییەوە دەبێت،
بۆیە دەکرێ بۆ مێژوو بڵێین ، سەرۆکی هەرێم بەرپرسانە لەبۆنەکان لەدەر فەتی جیا جیا دا ،داوای ئاشتی وپێکەوەی دەکات. مێژوو و بۆنەوەکانی ئایندە ئەم هەڵوێستان دەگێڕێتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک جەژنانەکەی بە دڵخۆشی و باوەڕبون بەچارەسەر وەرگرین. بۆئەوەی لەتەک نەورۆز و سەری ساڵی تازەی کوردی وژیانەوەی سروشتی کوردستاندا ڕۆح وفیکرو کردارمان ببوژێنینەوە وئاوەدانی کەینەوە بەپیرەوە چونی پەیامەکەی سەرۆک سەرەتایەک دەبێت بۆ بو ژانەوە و پێکەوەی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق