به مهبهستی زیاتركردنی پهیوهندیه ئابورهیهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا، ههرێمی كوردستان لە سنوری قەزای مێرگەسوری سەر بە پارێزگای هەولێر، دەروازەیەکی سنوریی دیکە بەناوی “زێت”، لە گهڵ تورکیا دەکاتهوه
لهو باریهوه غەفور ئەحمەد قائیمقامی قەزای مێرگەسور بە ماڵپهڕی فهرمی پارتی راگەیاندووە، پاش چەندین کۆبوونەوە و دانیشتن، لە دواجاردا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کردنەوەی دەروازەیەکی سنوریی دیکە لە نێوان هەرێم و تورکیا، لە سنوریی قەزای مێرگەسور لە پارێزگای هەولێر.
ههروهها قائیمقامی قەزای مێرگەسور راشیگهیاندووه، دەروازەکە لەسەر شێوازێکی ستانداردێکی نێودەوڵەتی دیزاین کراوە و نەخشەی بۆدانراوە و بڕیاریشە رێگای دروازەکە بە مەوادی ١٣ کیلۆمەتر قیرتاو بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت و تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەکە چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا دەکەن بۆ ئەوەی کە کەشوهەوایەکی گونجاودا دەست بە قیرتاوکردنی رێگای دەروازەکە و کارەکانیان بکەن.
قائیمقامی قەزای مێرگەسور راشیگەیاندووە، بە کردنەوەی دەروازەی سنوریی “زێت”، هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەتوانن بەشێوەیەکی باشتر و ئاسانتر گەشتی تورکیا بکەن، هەروک دەروازەکە دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق